مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵیادی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى ئه‌یلوول، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیویه‌تی، "یادی پڕ شکۆی ڕیفراندۆم، یادی ده‌ربڕینی هەستی ئازادیخوازی گەلەکەمان لەم ڕۆژە پیرۆزە دا بەرز و پایەدار بێت".
له به‌شێكی تر‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ڕاى گه‌یاندووه، "هیوادارم هەموو ئاوات و مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و سەردەمیانە بێنە دی".
ئەمڕۆ 25ی ئەیلوولی 2020، سێ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆى هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت كە تێیدا 93%ی دەنگدەرانی هەرێم دەنگیاندا بۆ جیابوونەوە لە عێراق.