به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی گرتنی تۆمه‌تباران، یه‌كێك له گیراوه‌كان ته‌قه‌ی له پۆلیسێك كرد و كۆتایی به ژیانی هێنا، ڕووداوه‌كه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه و هه‌مووان تووشی سه‌رسڕمان بوون كه چۆن له نێو بنكه‌یه‌كی ڕاگرتنی تۆمه‌تباران كه پڕه له پۆلیس، تۆمه‌تباره‌كه توانیویه‌تی پۆلیسێك بكوژێت.
پۆلیسی به‌ریتانیا له‌وباره‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه ڕووداوه‌كه له بنكه‌یه‌كی پۆلیس و له به‌شی ڕاگرتنی تۆمه‌تباران به‌ر له‌وه‌ی بۆ گرتووخانه‌كان ببرێن له ناوچه‌یه‌كی باشووری له‌نده‌نی پایته‌خت ڕوویداوه، پیاوێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ له‌وكاته‌ی ڕاگیراوه له بنكه‌ی كرۆیدن، بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ر فه‌رمانی گرتن و گواستنه‌وه‌ی بۆ گرتووخانه ده‌ربكات، به‌ڵام دۆخه‌كه‌ی قۆستووه‌ته‌وه و كێشه‌ی ناوه‌ته‌وه و پۆلیسێكی كوشتووه.
سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه تووشی سه‌رسڕمان بوون
پۆلیس ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه، كه دوای ئه‌وه‌ی گیراوه‌كه ده‌ستی داوه‌ته چه‌ك و ویستوویه‌تی ته‌قه بكات و یه‌كێك له پۆلیسه‌كانی كوشتووه، پۆلیسه‌كانی تریش ته‌قه‌یان لێ كردووه‌ته‌وه و برینداریان كردووه، بۆیه ئێسته گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه تا چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێ و دواتر ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه ده‌كرێ و تاوانه‌كه‌ی زۆر قورس‌تر و گه‌وره‌تر بووه.
تاوانه‌كه ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و بۆریس جۆنسنی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات و وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا له‌سه‌ری هاتوونه‌ته ده‌نگ و وێرانی ئاراسته‌كردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ ماڵباتی پۆلیسه‌كه، سه‌رسڕمانی خۆیشیان ده‌ربڕیوه، كه چۆن تۆمه‌تبارێك به چه‌كه‌وه براوه‌ته ناو بنكه‌ی پۆلیس و پشكنینی وردی بۆ نه‌كراوه.