له رووداوێكی كاره‌ساتاویدا خاتوونه گۆرانیبێژێكی چینی، له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ و له كاتی گۆرانیگوتندا، كراسه‌كه‌ی له شتێك گیر ده‌بێ و ده‌كه‌وێت، سه‌ری به‌ر ته‌خته‌ی شانۆكه ده‌كه‌وێ و به‌هۆیه‌وه گیان له ده‌ست ده‌دات.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی نیسان، له رۆژنامه‌ی "میرۆر"ی به‌ریتانیی وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گۆرانیبێژه‌كه كه ته‌مه‌نی 31 ساڵه و رۆژنامه‌كه ناوی نه‌هێناوه، كاتێك به‌شداری له ئاهه‌نگێكی تایبه‌تی خانه‌ی به‌ساڵاچووان ده‌كات، له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ كراسه‌كه‌ی له شتێك گیر ده‌بێ و ده‌كه‌وێت، له كه‌وتنیدا سه‌ری به‌ر ته‌خته‌ی شانۆكه ده‌كه‌وێ و گیان له ده‌ست ده‌دات.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه كاتێك گۆرانیبێژه‌كه ده‌كه‌وێت، ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه به خێرایی ده‌یگه‌یه‌ننه نزیكترین نه‌خۆشخانه له شاری چۆنگچینگی چینی، به‌ڵام به‌هۆی كاریگه‌ریی كه‌وتنه‌كه‌ی و برینه‌كانی سه‌ری، گیان له ده‌ست ده‌دات.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه مانگی ئابی ساڵی رابردوویش، گۆرانیبێژێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵی له به‌رازیل، له ئاهه‌نگه‌كه‌یدا ده‌بێته شه‌ڕی دوو هاوسه‌ر و ئه‌ویش ده‌یه‌وێ رۆڵی ناوبژیوان ببینێت، كه‌چی ده‌كه‌وێ و سه‌ری به شتێكی ره‌ق ده‌كه‌وێ،به‌هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست دا.