به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر گرتنی تاوانبارێكی ڕاگه‌یاند كه له حه‌وتی ئه‌م مانگه له ئه‌نجامی دهسترێژێكی گوله كه‌سێكی له هه‌ولێر كوشت و كه‌سێكی تریش بریندار بوو.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 26ی ئهیلوول، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه كه له حه‌وتی ئه‌یلوولی 2020، سه‌عات 11ی شه‌و له چواڕیانی فلكه‌ی زراعه‌ی هه‌ولێر، له رووداوێكی ده‌سترێژی گولله دا، هاووڵاتی "ئه‌لیاس قادر" گیانی له ده‌ست دا، هاووڵاتێكی تریش بریندار بوو.
" دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایش توانراوه، سه‌ره‌داوی تاوانه‌كه بدۆزینه‌وه، له 23ی ئهیلوول، تاوانبار به‌ناوی "گه‌یلان خالید" /22/ ساڵ دانیشتووی شاری هه‌ولێر بگیرێت و ددانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
هاوكات دوێنێ شه‌ویش له رووداوێكدا، چه‌ند كه‌سێك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵێك كه‌سێك ده‌كوژن و دوو كه‌سی تر بریندار ده‌بێت، تا ئێسته پۆلیس هیچی له باره‌ی رووداوه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه.