به گوێره‌ی ڕاپرسییه‌ك كه له كۆریای باشوور ئه‌نجام دراوه و تێیدا ده‌ركه‌وتووه كه زۆرینه‌ی ڕه‌های پیاوانی ئه‌و وڵاته له ته‌مه‌نی 30 ئاماده‌ن بۆ هاوسه‌رگیریكردن و ئه‌و كاته به گونجاو ده‌زانن، به‌ڵام ژنان به پێچه‌وانه‌وه هیچ ویستێكی ئه‌رێنیان بۆ هاوسه‌رگیری نییه و ده‌یانه‌وێ به ته‌نیا بژین و بمێننه‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی
كۆریا بۆ دانیشتووان و چاودێری ته‌ندروستی ده‌رئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه، كه زیاتر له هه‌زار كه‌سی له شوێنه جیا جیاكانی وڵاته‌كه به نموونه وه‌رگرتووه و پرسیاری له‌باره‌ی ئاماده‌ییان بۆ هاوسه‌رگیری و هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر هاوسه‌ریگریكردن وه‌رگرتووه.
ته‌نیایی له هاوسه‌رگیری به باشتر ده‌زانن
له هه‌ر 10 كه‌سێكی به‌شدار له ڕاپرسییه‌كه شه‌شیان هه‌ڵوێستی ئه‌رێنیان له‌باره‌ی هاوسه‌ریگریكردن هه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا 24.4% به‌شداران دژی هاوسه‌رگیری بۆچوونیان داوه و ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه كه به ته‌نیایی بمێننه‌وه و ژیان بكه‌ن، ڕێژه‌ی 30%ی ئه‌وانه‌یشی كه به نه‌خێر بۆ هاوسه‌رگیری فۆرمی ڕاپرسییه‌كه‌یان پڕكردووه‌ته‌وه بریتین له ژنان، ئه‌مه‌یش دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی تووشی شۆك كردووه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی تر له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بی و كارێكی باش و سامانێكی باشت هه‌بێ، ته‌نیایی هه‌ڵده‌بژێریت یان هاوسه‌رگیری، ڕێژه‌ی 76.6%ی پیاوان دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه هاوسه‌رگیری هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام 67.4%ی ژنان ته‌نیاییان به گونجاوتر و شیاوتر زانیوه.