موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌په‌له ده‌بێ خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵكی بگه‌ڕێنرێته‌وه، جێبەجێنەکردنی ئەو داوایەنەش هاوتای ونبوونی عێراق ناو دەبات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو سێی تشرینی یه‌كه‌م، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له ساڵوه‌گه‌ڕی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه، تێیدا داوای كردوه به‌په‌له خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌نرێته هاووڵاتییان، داواش له خۆپێشانده‌ران ده‌كات چاوه‌ڕێی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكه‌ن.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه، ده‌بێت گه‌وره گه‌نده‌ڵكاران سزا بدرێن و له یاسا ده‌رچووان و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له 2019 خۆپێشانده‌رانیان كوشت، ده‌بێ لێبپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت. روونی ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكارییانه جێبه‌جێ نه‌كرێت، واتا ونبوونی عێراق.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ستایشی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه له پێناو گۆڕانكاری خۆیان راده‌ست نه‌كرد
ئه‌وه له‌كاتێكدایه سێ ساڵ به‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی عێراق تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌نجامی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق كوژران و برینداربوونی هه‌زاران كه‌سی لێ كه‌وته‌وه. هاوكات عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و حكوومه‌تی نوێ پێكهات، به‌ڵام خۆپێشاندان له عێراق به‌رده‌وامه.
هاوكات جنین هینس پلاسخارت نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له ساڵوه‌گه‌ڕی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی رابردووی عێراق، له په‌یامێكدا داوا ده‌كات حكوومه‌ت رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر له‌پێناو به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و لێپێچینه‌وه. نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ستایشی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه له پێناو گۆڕانكاری خۆیان راده‌ست نه‌كرد.