هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان به باشترین هه‌ناری ناوچه‌كه داده‌نرێ و ساڵانه له پێشه‌نگاكانی كشتوكاڵی دنیا به‌شداری پێده‌كرێت و پێش هه‌ناری وڵاتان ده‌كه‌وێت.
نه‌جمه‌دین عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی باخداری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نزیكه‌ی 10 هه‌زار دۆنم باخی هه‌نارمان هه‌یه بۆ ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 27 هه‌زار تۆن هه‌نار به‌رهه‌ممان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می هه‌نار له‌مساڵدا پێوه‌ندی به به‌رز و نزمی كه‌شوهه‌واوه هه‌یه، ساڵی ڕابردوو 30ـی هه‌زار تۆن به‌رهه‌می هه‌نار هه‌بووه له باخه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 27 هه‌زار تۆن به‌رهه‌م ده‌بێت.
ساڵانه هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه له پێشه‌نگاكاندا له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی به‌شداری پێده‌كرێت و جۆرییه‌كه‌ی ده‌گمه‌نه له‌سه‌ر ئاستی هه‌ناری وڵاتانی دنیادا.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز هه‌ورامی