سەرپەرشتیاری چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسى کۆرۆنا لە پارێزگای دھۆک ڕاى گەیاندووه، "تووشبووانی ڤایرۆسى کۆرۆنا زوو سەردانی دامەزراوەکانی تەندروستی ناکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بۆیە ئێسته له شاره‌كه باری تەندروستی 72 نەخۆش لە مەترسیدایە."
ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى تشرینى یه‌كه‌م، د. موئەیەد ئەغالی، سەرپەرشتیاری چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسى کۆرۆنا لە پارێزگای دھۆک له ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕاى گه‌یاندووه، "ئێسته 135 تووشبووی ڤایرۆسى کۆرۆنا لە بارودۆخێکی خراپدان و 72 تووشبوویش باری تەندروستیان مەترسیدارە و 29 تووشبوویش لە ژێر ئامێری ھەناسەدانی دەستکردان."
ئاماژەی داوه، "باری تەندروستی ئەو 29 تووشبووەی کە لە ژێر ئامێری ھەناسەدانی دەستکردان مەترسیدارە و زیان بە سییەکانی ھەندێکیان گەیشتووە و ئەمە دەبێتە ھۆی گیان لە دەست دانیان، چونکە ھەندێک نەخۆش سەردانی دامەزراوە تەندروستییەکان ناکەن تا ئۆکسجینیان دەبێت 50 و ئه‌وكات کەمتریش دەبێت ئێنجا دێنە نەخۆشخانە."
ڕووونى كرده‌وه، "ڕۆژانە حاڵەتی گیان لە دەست دان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە پارێزگاى دھۆک تۆمار دەکرێن، ھەر لە سەرەتاوە تا ئێسته زیاتر لە 300 نەخۆش بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە".
ئاشكراى كردووه، "زۆربەی تووشبووەکان تووشی کۆکە و ھەناسە تەنگی و سکچوون و تا دەبن و قورگیان دێشێت و ئەو کات دێن نەخۆشخانە کە تووشی لەکارکەوتنی سیەکانیان ھاتوون، لەبەر ئەوە گیان لە دەستدەدەن و ھەر شتێکی پێویستیش بێت لە نەخۆشخانەکانی تایبه‌ت به ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆیان ئەنجام دەدرێت."
له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه، 52 هه‌زار و 756 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، 33 هه‌زار و 312 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، هه‌زار و 906 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.