مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕای گه‌یاند، 42 پڕۆژه‌ی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له ته‌واوی كوردستان ده‌خه‌نه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، ئه‌وه‌یش وه‌ك مووژده‌یه‌ك بوو بۆ كرێچییه‌كان سه‌رۆكی ژووری بازرگانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ بڕیارێكی باشه و بارگرانی سه‌رشانی هاووڵاتییان سووك ده‌كات و بازاڕی كاركردن فراوان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی ئۆكتۆبه‌ر، پێشه‌وا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له كوردستان تەنگژەین دارایی نیشته‌جێبوون هه‌یه، ئه‌وەیش ئه‌ركی سه‌رشانی هاووڵاتییانی قورس كردووه ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له ته‌واوی كوردستان به‌و شێوازه‌یه، به‌پێ نه‌خشه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ئه‌و كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنانه‌ی ئاماده‌ی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبن، ئۆفه‌ره‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن حكوومه‌ت مۆڵه‌تی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان پێده‌دات و هه‌ر كۆمپانیا و له‌گه‌ڵ چین و توێژێكدا ڕێك ده‌كه‌وێت به‌و نرخه‌ی مانگای حكوومه‌ت دیاری ده‌كات بۆ پێشه‌كی و قیستی مانگانه.
حكوومه‌ت لەڕێگەی ئەم پرۆژەیەوە تەنگژەی نشتەجێبوون چارەسەر دەکات و هه‌لێكی كاری زۆر ده‌ڕه‌خسێنێت
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، به‌و پلانه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت دایناوه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌توانین بڵێن 70% تەنگژەی دارایی نیشته‌جێبوون چاره‌سه‌ر ده‌كات، پێویسته له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بڕیاری تایبه‌تی هه‌بێت چونكه ئه‌و یه‌كانه‌ی نیشته‌جێبوون دروست ده‌كرێن نرخێكی زۆر ناكه‌ن وه‌ك شاره‌كانی تری كوردستان تا كۆمپانیا ئۆفه‌ر پێشكه‌ش بكات، ئێسته له هه‌ڵه‌بجه چه‌ند كۆمه‌ڵگایه‌كی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون هه‌یه ساڵانی ڕابردوو ده‌ستییان پێكراوه.
زیاتر گوتی، له‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتی و كۆمپانیا و حكوومه‌تدایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌لێكی كاری زۆر ده‌ڕه‌خسێنێت و بازاڕ جووڵه‌ی تێده‌كه‌وێته‌وه پاره ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ست ده‌كات.
له ڕۆژانی ئاینده له‌گه‌ڵ چه‌ندان كۆمپانیا له گفتوگۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بێن و ئۆفه‌ر پێشكه‌ش بكه‌ن و له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه زه‌وییان بۆ دابین بكرێت، ده‌ست بكه‌ن به دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون، پێشه‌وا ئه‌حمه‌د وای گوت.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز هه‌ورامی