سیسته‌می‌ زانكۆلاین.. لێره‌ ناوه‌كه‌ت له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بدۆزه‌وه‌

:: PM:05:19:01/11/2020 ‌
سیسته‌می زانكۆلاینی تایبه‌ت به‌ وه‌رگیراوانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی، له‌ كۆلێژ و زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كارا كرا.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سیسته‌می‌ زانكۆلاین كارا كرا و قوتابیان ده‌توانن ناوه‌كانی‌ خۆیان بدۆزنه‌وه‌ تا بزانن له‌ چ زانكۆ و په‌یمانگه‌یه‌ك وه‌رگیراون. پێشتر د. خه‌تاب شێخانی، به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتیی دیوان له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رای گه‌یاندبوو، له‌ ده‌رچووانی ئه‌مساڵ 47 ھه‌زار و 178 له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌رگیراون، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی 87%، ھه‌روه‌ھا حه‌وت ھه‌زار و 118 وه‌رنه‌گیراون كه‌ ده‌كاته‌ 13%".




وشە - سه‌رخێڵ هاشم