زانكۆی هارڤارد پشكنین بۆ شەقامی 150 مەتریی هەولێر دەكات

:: PM:12:26:08/11/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەواری هەولێر ڕای دەگەیەنێت، رووپێوی شوێنەواری بەمەبەستی رزگاركردنی ئەو ناوچە شوێنەوارییانەی بەر شەقامی بازنەی 150 مەتری هەولێر دەكەون، دەكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم هەشتی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ زانكۆی هارڤارد، ئێستە بەردەوامین لە رووپێوی شوێنەواریی لە سنووری گوندی "دۆڵە بەكرە"ـی سەر بە شارەدێی قوشتەپە.

لە سنووری پارێزگای هەولێر 750 ناوچەی شوێنەواری تۆمار كراون 
ڕوون كراوەتەوە، تا ئێستە لەم پڕۆژەیە و لە سنووری پارێزگای هەولێر 750 ناوچەی شوێنەواری تۆمار كراون.

باس لەوەش كراوە، لەم وەرزەدا بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر و زانكۆی هارڤارد لە ئایندەیەكی نزیكدا رووپێوی شوێنەواریی ئەنجام دەدەن بەمەبەستی رزگاركردنی ئەو ناوچە شوێنەوارییانەی دەكەونە بەر شەقامی بازنەی 150 مەتری هەولێر.

لە ئێستە قۆناغی یەكەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر بەشی زۆری كارەكانی تەواو بووە و دوای ساڵی نوێ‌ قۆناغی دووەمی دەست پێ‌ دەكات.



وشە - رامیار جەواد