به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، دوو منداڵ كه له‌مانگی ئه‌یلوولی رابردووه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه هێشتا كه‌سوكاریان دیار نین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ی تشرینی دووه‌م، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ئاگه‌دارییه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویانه، زووهره و یوسف ناوی ئه‌و دوو منداڵه ته‌مه‌ن دوو و سێ ساڵه‌ن كه له ڕۆژی 16-9-2020 وه له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی دۆزراونه‌ته‌وه و كه‌سوكاریان دیار نیه.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌بڕیاری دادوه‌ر له ماڵی ساوایان له‌گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ له‌شاری سلێمانی ده‌ژن.
هه‌روه‌ك داوا له كه‌سوكاریان یان هه‌ركه‌سێك زانیاری هه‌یه له‌باره‌یانه‌وه ده‌كه‌ن پێوه‌ندی به بنكه‌ی پۆلیسی نه‌وجه‌وانان بكه‌ن.