ده‌سته‌ی كاره‌سات و فریاكه‌وتن له توركیا رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به پێنج پله له ناوچه‌ی سیرتی باشووری رۆژئاوای توركیای داوه.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سێی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌سته‌ی كاره‌سات و فریاكه‌وتن له توركیا، بووله‌مه‌رزه‌یه‌كی راگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ به پێنج پله له باشووری رۆژئاوای توركیای داوه، به‌ڵام تا ئێسته زیانی بوومه‌له‌رزه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
ده‌سته‌كه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته زیانه‌كانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه دیار نییه، ته‌نیا ئاشكرا كراوه كه به قووڵایی 20 كیلۆمه‌تر له سه‌عات هه‌شتی 45 خوله‌ك رووی داوه.
مانگێك به‌رله ئێسته بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له شاری ئه‌زمیری توركیای داوه كه بووه هۆی كوشتنی 117 كه‌س، هاوكات بوومه‌له‌رزه‌یه‌كیش له كه‌رتی ئه‌لازیغ بووه كه بووه هۆی كوشتنی 41 كه‌س.
ئه‌مانه له‌كاتێكدایه له ساڵی 1999 بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز باكوری رۆژئاوای توركیای گرته‌وه كه به‌ووه هۆی كوشتنی 17 هه‌زار كه‌س.