له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی خۆپێشانده‌ران و هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان له پێنجوێن، یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كانی ناوچه‌كه شه‌هید كرا.
به‌كر عه‌بدوڵا به‌رپرسی ناوچه‌ی پێنجوێنی پارتی دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه خۆپێشانده‌ران هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گه‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌مان، ئه‌وانه‌ی به‌شداری هێرشه‌كه‌بوون، له‌لای ئێمه ناسراون و ده‌زانین سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن و ته‌قه‌یان له باره‌گه‌كه‌مان كرد.
زیاتر گوتی، هێرشكه‌ران چه‌ندان جۆره چه‌كی پێشكه‌وتوویان پێیه و به‌رده‌وامن له ته‌قه‌كردن و ئاژاوه دروست كردن، هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی پێنجوێنیش كه‌مته‌رخه‌من و پێیان ڕاگه‌یاندین كه باره‌گه‌كه‌مان چۆڵ بكه‌ین.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی به‌رپرسی ناوچه‌ی پێنجوێنی پارتی گوتی، به‌هۆی ته‌قه‌ی ئه‌و گرووپه هێرشكاره‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كانی ناوچه‌كه‌مان شه‌هید بوو، هاوكات دووی تریشیان برینداربوون و داواكاریشین كه هێزه‌كان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن و ئه‌و هێرشانه بوه‌ستێنن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی به گولـله‌ی خۆپێشانده‌ران له ناوچه‌ی پارتی له شارۆكه‌ی پێنجوێن شه‌هید كرا، ناوی ئاوات تاڵیب مه‌جیده.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنی.