په‌نابردنه به‌ر سووتانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه، زیانگه‌یاندنه به موڵكی گشتی و له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان نییه، له كاتێكدا ئه‌و فه‌رمانگانه بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان به‌بێ جیاوازی دانراون.
ڕه‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌ناو زانكۆی سلێمانی پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وامه و خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی دروست نه‌بووه و سه‌رقاڵی ساڵی نوێی خوێندنین، تا ئێسته له‌ناو زانكۆدا هیچ گرفتێك نییه و خوێندكاران و مامۆستایان به‌رده‌وامن له پرۆسه‌ی خوێندن.
ئه‌وه‌شی گوت، حكوومه‌تیش خۆی ئه‌وه ده‌زانێت كه ئێسته هاووڵاتییان و مووچه‌خۆران له دۆخێكی خراپدان، هیوادارین حكوومه‌ت به‌پێی پلانه‌كانی خۆی هه‌رچی زووه كۆتایی به‌و دۆخه بێنێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات، تا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بێت و ئه‌و دۆخه‌ش ئاسایی بێته‌وه.
له‌باره‌ی سووتاندنی فه‌رمانگه حكوومییه‌كان له‌لایه‌ن تێكده‌ر و ئاژاوه‌گێڕانه‌وه، سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی گوتی: په‌نابردنه به‌ر سووتاندنی فه‌رمانگه‌ی حكوومی هیچ باش نییه، چونكه ئه‌وانه خزمه‌ت به هاووڵاتییان ده‌كه‌ن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی