پۆلیسی پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئاشكرای كرد، كه ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی كه ڕۆژی ڕابردوو له هه‌ڵه‌بجه كوژران، بكوژه‌كه‌یان دۆزراوه‌ته‌وه و توانراوه دیوه شاراوه‌كانی پشت تاوانه‌كه به ڕوونی ئاشكرا بكرێت.
به‌رزان عوسمان گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ "وشه" گوتی، دیوان حه‌مه شه‌ریف له‌گه‌ڵ هاوكار به‌خیتار عه‌لی له ماڵه‌ی زاواكه‌ی بوون و ڕۆژێك پێشتر كێشه‌یان هه‌بووه، بۆیه زاواكه‌ی بڕیاریداوه تۆڵه‌یان لێ بكاته‌وه و شه‌وی ڕابردوو له سه‌عات چواری به‌ره‌به‌یان هێرشی كردووه‌ته سه‌ریان و هه‌ردووكیانی كوشتووه.
زیاتر گوتی، هیچ كه‌سێك له كه‌سوكاری تاوانبار و قوربانییه‌كان به بوونی كێشه‌كه‌یان نه‌زانیوه و ئاگه‌داری ڕووداوه‌كه‌یش نه‌بوون، تاوانباره‌كه‌یش جلوبه‌رگێكی تایبه‌تی پۆشیوه و دوای كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی چووه‌ته سه‌ر ماڵیان و تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس توانرا تاوانباره‌كه ده‌ستنیشان بكرێ، به ناوی "س. ڕ. ئـ" ته‌مه‌نی 31 ساڵه و دووكانی فرۆشتنی مریشكی هه‌یه، له هه‌ڵمه‌تێكیشدا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه توانرا به سه‌ركه‌وتوویی بگیرێ و بخرێته گرتووخانه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز هه‌ورامی.