دادگه‌ی شاری سان پتراسبۆرگی ڕووسیا، پرۆفیسۆرێكی بواری مێژووی به 12 ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی كردن سزادا، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ساغ بووه‌وه كه كچه قوتابییه‌كی خۆی كوشتووه و جه‌سته‌ی پارچه پارچه كردووه.
ئۆلیگ
سۆكۆلۆڤ پسپۆری بواری مێژوو له زانكۆی سانپترسبۆرگی حكوومی له مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2019 به ده‌مانچه ته‌قه‌ی له كچه خوێندكارێكی دكتۆرا به ناوی "ئانستاسیا یشتشینكۆ"ی ته‌مه‌ن 24 له نێو شوقه‌كه‌ی خۆی كرد و كۆتایی به ژیانی هێنا و جه‌سته‌یشی پارچه پارچه كرد.
له‌و كاته‌ی ته‌رمی كچه‌كه‌ی بردووه‌ته نزیك ڕووباری مۆیكا و له‌وێ ویستوویه‌تی به له‌تكراوی له شوێنی جیا جیا بینێژێت، پۆلیس پێیانزانیووه و گرتوویانه و خستوویانه‌ته گرتووخانه‌وه.
له لێكۆڵینه‌وه‌كان ئۆلیگ سۆكۆلۆڤ ددانی به تاوانه‌كه‌ی نا و پاش چه‌ندان دانیشتنی دادگه دواجار حوكمی 12 ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و خه‌ڵكی داوا ده‌كه‌ن سزای قورس‌تر و توندتری به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.