كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌واوبوونی پڕۆژه‌ی ئاوی هانه‌ژاڵه‌ی ڕاگه‌یاند، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجیی گرنگه و ئاو بۆ 70%ـی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و شاره‌دێی سیروان و شارۆكه‌ی سه‌یدسادق، تا 25 ساڵی داهاتوو دابین ده‌كات.
ئه‌له‌ند تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، پڕۆژه‌ی ئاوی هانه‌ژاڵه پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌یه، بۆ 70%ـی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و شاره‌دێی سیروان و شارۆكه‌ی سه‌یدسادق دابین ده‌كات، پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر ڕووباری سیروان جێبه‌جێ كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی ئاوی هانه‌ژاڵه‌ی به یه‌ك قۆناغ ته‌واو كردووه، له لایه‌ن كۆمپانیای سان یۆنگی كۆری جێبه‌جێ كراوه و به‌ماوه‌ی سێ ساڵ ته‌واوی كاره‌كانی ته‌واو بوو.
به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌ی ئاوی هانه‌ژاڵه، ئاو له سه‌رچاوی زه‌ڵم و بیره ده‌ستكرده‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و بۆ ماڵان دابین ده‌كرێ، ئاوی بیره‌كانیش بۆ كاتی پێویست نه‌بێت ده‌رهێنانیان ڕاده‌گیرێت، ئاوی سه‌رچاوه‌ی زه‌ڵم بۆ شاره‌دێی خورماڵ و به‌رهه‌می كشتووكاڵی دابین ده‌كرێت.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز هه‌ورامی