دیمه‌نێكی یاریی نێوان هه‌ولێر و شوڕته... فۆتۆ: ئه‌رده‌لان هه‌ولێری
له ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی 11ی خولی نایابی عێراق و له یاریی لووتكه‌دا، یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا به یانه‌ی شوڕته دۆڕا و چواره‌م یارییه له‌سه‌ریه‌ك ناتوانێ بردنه‌وه تۆمار بكات.
یارییه‌كه دره‌نگانی ئه‌مڕۆ ئێواره له‌سه‌ر یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری كرا و تێیدا یانه‌ی شوڕته به ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر كه له گێمی یه‌كه‌مدا به یه‌ك هێرشبه‌ر یاریی ده‌كرد، هیچ مه‌ترسییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر گۆڵی یانه‌ی شوڕته نه‌بوو.
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ بوو، له ده‌ستپێكی گێمی دووه‌مدا راهێنه‌ری هه‌ولێر 3 گۆڕانكاریی به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام دا و هێرشبه‌رێكی تری زیاد كرد، كه وای كرد كه‌مێك ئاستی تیپه‌كه‌ی باشتر بێت ، به‌ڵام شوڕته كه به‌شێكی زۆری یاریزانه‌كانی له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاریی ده‌كه‌ن، باشتر ده‌ركه‌وتن و هێرشی زیاتریان هه‌بوو.
له خوله‌كی 77دا عه‌لا مه‌هاوی، توانی تاكه گۆڵی یارییه‌كه بۆ شوڕته تۆمار بكات و یارییه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌ی به‌غدا كۆتایی هات.
ئه‌مه چواره‌م یارییه هه‌ولێر ناتوانێت بباته‌وه، جگه له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، پێشتر به نه‌فتی میسان و كه‌رخ دۆڕا بوو، له یاریی رابردووش‌دا له‌گه‌ڵ مینا به 2-2 گۆڵ یه‌كسان بوو.
له لای خۆیه‌وه یانه‌ی شوڕته به‌م بردنه‌وه‌یه بووه خاوه‌نی 20 خاڵ و بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت، یانه‌ی هه‌ولێریش هه‌ر به 12یه و 13 خاڵی هه‌یه.