ته‌نیا له عێراق، به‌هۆی بڕیاره به‌رده‌وامه‌كانی بانكی ناوه‌ندی و له هه‌ر جووڵه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆى نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر دیناری عێراقی، له بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراو نرخى زێڕ جووڵه‌ى سه‌ربه‌خۆ ده‌كات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئه‌مڕۆ نرخى زێڕ بۆ هه‌ر ئۆنسەێک له دنیادا هەزار و 925 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى تێپه‌ڕ كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م چوارى كانوونى دووه‌م، دیار فه‌رهاد باڵه‌كی بریكاری زێڕنگری سه‌رباز به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نرخی زێڕ ماوه‌ى دوو مانگه دانه‌به‌زیووه و ڕۆژانه ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، كڕین و فرۆشتنیش له بازاڕدا جووڵه‌ی تێكه‌وتووه.
زیاتر گوتی، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 له نرخه‌كه‌ی پێنج هه‌زار دیناری عێراقی به‌رز بووه‌ته‌وه.
ڕوونى كرده‌وه، نرخى زێڕ له‌ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌ى ڕابردوودا 15 هه‌زار له نرخه‌كه‌ى به‌رزبووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له ماوه‌ى دوو مانگى ڕابردوودا 55 هه‌زار له نرخه‌كه‌ى به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی دا، "ئه‌مڕۆ نرخی هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 18 به 330 هه‌زار دیناری عێراقییه، عه‌یاری 21 به 385 هه‌زار دیناری عێراقییه و عه‌یاری 22 به 403 هه‌زار دیناری عێراقییه، هه‌روه‌ها عه‌یاری 24 به 440 هه‌زار دیناری عێراقییه".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، یه‌ك لیره‌ی ڕه‌شادی عه‌یار 21 به 555 هه‌زار دیناری عێراقییه، شایانی باسه له ماوه‌ی 14 ڕۆژی ڕابردووه‌وه نرخی یه‌ك لیره 23 هه‌زار دینار له مسقاڵێك به‌رز بووه‌ته‌وه.
ڕێباز له‌تیف پسپۆڕى ئابوورى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، نرخی زێڕ تاكو ئێسته له‌ماوه‌ى 60 ڕۆژدا بە ڕێژەی 1.77% بۆ هەزار و 925 دۆلار و 80 سەنت بەرز بووه‌ته‌وه.
ئاشكراى كرد، هۆکاری نوێى بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ هەڵکشانی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له ته‌واوى دنیا دەگەڕێتەوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كۆرۆناى نوێیش كاریگه‌رى ده‌خاته سه‌ر كانزاكان و گرنگیدانى زیاتر به‌و كانزایه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه.
پێویسته بگوترێ له ئابی ئه‌مساڵ به‌های هه‌ر ئۆنسێك زێڕ بۆ دوو هه‌زار و 80 دۆلار هه‌ڵكشابوو كه به به‌رزترین نرخ له مێژووی ئه‌و كانزایه هه‌ژمار ده‌كرێت.