له‌و كاته‌ی پرسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 چووه‌ته په‌رله‌مانی عێراق، پێویسته په‌رله‌مانتاره كورده‌كان یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كده‌نگ بن و شه‌ڕ بۆ مافه‌كانی كورد بكه‌ن، به‌ڵام چه‌ند په‌رله‌مانتارێك ده‌ستیان داوه‌ته‌وه دروستكردنی كێشه و دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، كارمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا راسته‌وخۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی خۆی له په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی تری په‌رله‌مانی عێراق جیا كردووه‌ته‌وه و دژایه‌تیی هه‌رێم ده‌كات.
ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانه قووتی خه‌ڵكه و مافی هیچ حزبێك نییه
ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، كورد هە‌میشه له مێژوودا به‌و شێوه‌یه به بیرمان ده‌هێنێته‌وه كاتێك ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، به‌شێك له كورد ده‌بێته دوژمن و دژی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، له‌و دۆخه‌دا پێویسته هه‌مووان یه‌كده‌نگ بین و ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانه قووتی خه‌ڵكه و مافی هیچ حزبێك نییه.
باسی له‌وه‌ش كرد، بیركردنه‌وه‌ی ته‌سكی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و دژایه‌تی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌نگه بۆ هه‌ندێ كه‌س به‌رنامه بێت، كورد به‌رده‌وام به‌شێك بووه له دژایه‌تی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردی، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین، ئه‌وه‌ی پێویسته بكرێت بۆ هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراقیش پێویسته هه‌نگاوێك بێته پێشه‌وه.
زیاتر گوتی، حكوومه‌تی عێراقی كه له ده‌سه‌ڵاته و دۆخی باشه، مانای ئه‌وه نییه كه پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی عێراق كه كورده فه‌رامۆش بكات و بیری لێ نه‌كاته‌وه و به‌بێ ئه‌و بودجه تێده‌په‌ڕێنێت، ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق نییه، با عێراق ئه‌وه‌ش بزانێت كه كورد بێ ده‌سه‌ڵات نییه و كارتی هه‌یه به‌رانبه‌ر به به‌غدا به‌كاری بهێنێت و بۆ كاتی خۆی قسه‌ی ده‌بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره كورده‌كان وه‌ك نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی هاووڵاتییان و ده‌نگده‌رانی كورد كار بكه‌ن، پێویسته شه‌ڕ بۆ مافه‌كانی كورد و پشكی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن و قووتی هاووڵاتییان له پڕۆژه‌یاسای بودجه جێگیر بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه جه‌مال شكور ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێسته پێویسته هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌كان و فراكسیۆنه كوردییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ر بین به‌رانبه‌ر به فراكسیۆنه عه‌ره‌به‌كان.
ئه‌وه‌شی گوت، له‌و كاته‌دا هه‌ندێ په‌رله‌مانتار دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت و به دڵنیاییه‌وه ئێمه پێویستمان به یه‌كده‌نگی هه‌یه، دیاره ئه‌وانیش قسه‌یان هه‌یه كه له هه‌رێم دژایه‌تی ده‌كرێن.
له خوله‌كانی پێشوو له كاتی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌بی شۆڤێنی دژی كورد و كوردستان بوون و دژایه‌تی پشكی كوردیان ده‌كرد، به‌ڵام ئێسته له‌ناو په‌رله‌مانتاره كورده‌كان ئه‌و كاره به‌رانبه‌ر به كورد ده‌كرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی