له دووشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه شه‌پۆلێكی خۆپێشاندان له دژی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و بڕیاره‌كانی له زانكۆیه‌كی توركیا ده‌ستی پێ كردووه و هێزه‌كانی حكوومه‌ت زۆر به توندی ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌وه و تا ئێسته‌یش 36 قوتابی و مامۆستای زانكۆكه گیراون، به‌ڵام ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ناڕه‌زایی و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، دانانی سه‌رۆكی زانكۆكه له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ده‌بێ به هه‌ڵبژاردن و عورفی پێشوو بێ و گۆڕانكاری تێدا نه‌كرێت.
زانكۆی
بۆغازچی ئیسته‌نبۆل كه تا هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر د. محه‌مه‌د ئۆزكانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا، به‌ڵام به فه‌رمانێكی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و پرۆفیسۆر د. میلیا بولو له شوێنی دانرا، كه پێشتر كاندیدی ئاكپارتی بووه بۆ په‌رله‌مان و ده‌رنه‌چووه و به جێبه‌جێكاری سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان داده‌نرێ له نێو زانكۆكه، بۆیه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی مامۆستایانی زانكۆ و ته‌واوی قوتابیانییه‌وه به توندی ڕه‌تكرایه‌وه و خۆپێشاندانێكی فره‌وان و مانگرتنێكی گه‌وره‌یان ڕاگه‌یاندووه و دژایه‌تی ئه‌و بڕیاره ده‌كه‌ن و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، كه حكوومه‌ت و سه‌ركۆمار ده‌ستوه‌ردان له زانكۆ و كاروباری خوێندنی باڵا له وڵات بكات.
له ئه‌نجامی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هێزه‌كانی پۆلیس و ته‌ناهی ئیسته‌نبۆل تا ئێسته 36 مامۆستا و قوتابی زانكۆكه‌یان گرتووه و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون، له‌وانه‌یه بابه‌ته‌كه تۆزێك سه‌یر بێ، كه بۆچی له‌سه‌ر گۆڕینی سه‌رۆكی زانكۆیه‌ك له ئیسته‌نبۆل خۆپێشاندان ده‌كرێ، له كاتێكدا گۆڕینی سه‌رۆك زانكۆكان بابه‌تێكی ئاسایییه.
دژی ده‌ستوه‌ردانی حكوومه‌ت له كاروباری زانكۆ وه‌ستاونه‌ته‌وه
له ڕاستیدا دۆخه‌كه له توركیا جیاوازه و له دوای كوده‌تای ساڵی 1980ی توركیاوه تا ئێسته حكوومه‌ت نه‌یتوانیوه هیچ سه‌رۆك زانكۆیه‌ك بگۆڕێ و یه‌كێكی تر له شوێنی دابنێت، به‌ڵكو سه‌رۆك زانكۆكان له نێو ده‌سته‌ی وانه‌بێژ و مامۆستایان هه‌ڵده‌بژێردرێن و حكوومه‌تیش ده‌بێ قبووڵی بكات.
ئێسته ئه‌ردۆغان ئه‌و نه‌ریته‌ی شكاندووه و چه‌ندان سه‌رۆك زانكۆی تریش به فه‌رمانی خۆی دایانده‌مه‌زرێنی و ئه‌وانه‌ی پێشوو له پۆسته‌كانیان دوور ده‌خاته‌وه، زانكۆكانی تر بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام زانگۆی بۆغازچی ئه‌م دیارده‌یه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گۆڕینی سه‌رۆكی زانكۆ ده‌بێ له ڕێی نه‌ریتی پێشوو و به هه‌ڵبژاردن بێ، چونكه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت ده‌ستدرێژیكردنه بۆ سه‌ر حه‌ره‌می زانكۆ و ده‌ستوه‌ردانه له كاروباری خوێندن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێكی ترسناكه له دژی دیموكراسییه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی سیسته‌می خوێندن له توركیا.
مامۆستایان و خوێندكارانی ناڕازی ئه‌و زانكۆیه دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، كه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر میلیا بولو نییه و ئه‌و پێشتر خوێندكاری هه‌مان زانكۆ بووه و پله زانستییه‌كانی تریشی له هه‌مان زانكۆ به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام گرفتیان له‌سه‌ر شێوازی دانانی هه‌یه كه ڕاسته‌وخۆ به فه‌رمانی سه‌ركۆمار و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سته‌ی وانه‌بێژانی زانكۆ دامه‌زرێنراوه، ئه‌م شێوازه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و خواسته‌ی ئه‌ردۆغان كه پێشتریش له زانكۆی ئیبن خه‌لدوون جێبه‌جێ كرا، به توندی ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی سه‌ندیكای مامۆستایانی زانكۆ و سه‌ندیكا خوێندكارییه‌كانی لێ كه‌وته‌وه، به‌ڵام فشاره‌كانیان بێسوود و بڕیاره‌كه خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه‌چی ئێسته له‌و زانكۆیه ده‌یانه‌وێ سنوورێك بۆ ده‌ستوه‌ردانی حكوومه‌ت له كاروباری زانكۆ و خوێندنی باڵا دابنێن.
پێشتر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا له زانكۆی ئیبن خه‌لدوون له‌میانه‌ی وتارێكدا ڕه‌خنه‌ی زۆری له سیسته‌می خوێندنی زانكۆكان گرت و دووپاتی كرده‌وه، كه نه‌وه‌كانمان فێری خوێندن و زانست ده‌بن به كولتوورێكی ڕۆژئاوایی، ئه‌مه‌یش هه‌ڵه‌یه‌كی ترسناكه و پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای كولتوور و په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و ئیسلام سیسته‌می خوێندنی زانكۆكان دابڕێژرێته‌وه و ئه‌و كولتووره ڕۆژئاوایییه‌ی لێ به‌ده‌ر بنرێت، چونكه ئه‌م شێوازه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر كولتوور و فه‌رهه‌نگی وڵاته‌كه‌مان و چیتر ڕێگه‌ی پێ نادرێت.
به فه‌رمانی ئه‌ردۆغان كه‌سێكی سه‌ر به حزبه‌كه‌ی كراوه‌ته سه‌رۆكی زانكۆكه
پارته چه‌پ و ناسیۆنالیست و سیكۆلارخوازانی توركیایش زۆر نیگه‌رانن به‌و هه‌نگاوانه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئێسته‌یش دۆخه‌كه له زانكۆی بۆغازچی ته‌قیوه‌ته‌وه و شه‌پۆلی ناڕه‌زایی فره‌وان و گه‌وره بووه، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و ناڕه‌زاییانه هیچ ده‌رئه‌نجامێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌ردۆغان سووره له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی و پاشگه‌ز نابێته‌وه و هێزه‌كانی ته‌ناهیش كه‌وتوونه‌ته گیانی خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆكه كه خه‌ریكی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تین.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌و خۆپێشاندانه و ناڕه‌زایی توێژه‌ی قوتابیان و مامۆستایان له دژی ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی، ببێته گورزێكی تری كوشنده كه له پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ئاكپارتی، به گوێره‌ی ڕاپرسییه‌كانیش ڕۆژ دوای ڕۆژ پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری لاواز ده‌بێ و حزبه ڕكابه‌ره‌كانی زۆرترین هه‌واداریان هه‌یه و خه‌ڵكی ئه‌و سیسته‌مه تاكڕۆیه‌ی ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.