ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابووری هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه .
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی كانوونی دووه‌م، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی دیاریكردنی هێڵه گشتییه‌كانی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه چاكسازی كرا.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێكی خستووه‌ته‌گه‌ڕ له پێناو ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه ناپێویسته‌كان و ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاك و ده‌رھێنانی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا سوودمه‌ندبوون له بودجه گشتی، بۆ ئه‌وه‌ی ماف و شایسته‌ی دارایی مووچه‌خۆری شایسته ده‌سته‌به‌ر بكرێت، سه‌ره‌ڕای كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووتین له ڕاییكردنی مامه‌ڵه داراییه‌كان.
پێویسته له ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له به‌رچاو بگیرێت
دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته له ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له به‌رچاو بگیرێت و بودجه‌یه‌كی واقیعی و شه‌فاف بێت و پشت به ژماره و داتا و داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی و خه‌رجی ڕاسته‌قینه و كورتھێنان و دۆخی دارایی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان ببه‌ستێت كه له دوای په‌سه‌ندكردنی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ده‌خرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌م بودجه‌یه ده‌بێته هۆی بره‌ودانی زیاتر به شه‌فافیه‌ت له دارایی گشتی ھه‌رێم .
سه‌رۆكی حكومه‌ت دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی، هه‌موو ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ كردووه، بۆیه ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵیش ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی پڕۆژه بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2021 دابین بكات .
بڕیاره ده‌رئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه سه‌باره‌ت به ھێڵه گشتییه‌كانی ڕه‌شنووسی بودجه‌ی ھه‌رێم، سبه‌ی له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بخرێته‌ڕوو.
ئاماده‌كردنی بودجه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه هیچ بودجه‌یه‌ك ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كراوه، به‌ڵام كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مایی شه‌فافیه‌ت و یاساییبوون ئه‌مساڵ بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات.