لێره به‌دواوه هه‌ڵگرانی ناسنامه‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق، ناتوانن له سه‌رجه‌م دادگا و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن سه‌ربه‌خۆ و به‌بێ سانسۆر، به‌ڵكو پێویسته ڕێپێدان و ڕه‌زامه‌ندی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان وه‌رگرن، به‌پێ ئه‌و ڕێكار و ڕێنوێنییانه‌ی په‌سند كراون.
ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان بڕیاری دا كه دۆسیه‌ی ڕێپێدان بۆ پارێزه‌رانی ئه‌ندام له سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق بكرێته‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێككارانه‌ی كه له نووسراوه‌كه ئاماژه‌ی پێ دراوه، ئیتر هیچ پارێزه‌رێك نابێت بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان كاری پارێزه‌رایه‌تی بكات له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نووسراوی بۆ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان كرد، داوایش له پارێزه‌رانی ئه‌ندام له سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق ده‌كات، سه‌ردانی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان و وه‌رگرتنی ڕێپێدان.
ئه‌یاد كاكه‌یی ئه‌ندامی تیمی پارێزه‌رانی كورد له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق و سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان، له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ "وشه" چه‌ندان زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
*له دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌ن، هه‌رایه‌ك دروست بووه له نێوان ئه‌ندامانی كوردی پارێزه‌رانی به‌غدا و شاره‌كانی كوردستان، جگه له‌وه‌یش بڕیاره‌كه له په‌ره‌ی فه‌رمی فه‌یسبووكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزه‌رانی كوردستان لابرا، ده‌كرێت له‌وباره‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر بده‌ن؟
پێویسته بۆ به‌رچاوی هه‌موو هاووڵاتییانی كوردستان ڕوون بێته‌وه كه ئێمه وه‌ك سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان، ئه‌وپه‌ڕی ڕێزمان هه‌یه بۆ سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق و به سه‌ندیكای خۆشمانی ده‌زانین، وه‌ك سه‌ندیكای ئێمه‌شه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر ڕاسته كه سه‌ندیكای كوردستانیش هی عێراقه، ئه‌و جیاوازییه نییه له نێوان هه‌ردوولا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه خۆمان پارێزه‌رین به‌قه‌د ئه‌ندامی به‌غدا ڕێز له سه‌ندیكای پارێزه‌رانی به‌غدا ده‌گرین، هیچ جیاوازییه‌كیش له نێوان هه‌ردوو ناسنامه‌ی پارێزه‌رانی كوردستان و عێراق نییه وه‌ك پره‌نسیپی ئیشكردن.
به‌ڵام پێویسته ئێمه بێینه سه‌ر ئه‌وه‌ی كێن ئه‌وانه‌ی پێشێلی یاسا ده‌كه‌ن، ئه‌و بڕیاره كه ده‌ركراویشه پێوه‌ست نییه به‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی به‌ڕێزانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی یاسای ده‌رچوونه و بوونه به ئه‌ندامی پارێزه‌رانی عێراق، كاری پارێزه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، من له هه‌ولێر ئه‌وپه‌ڕی ڕێزیان ده‌گرم، هیچ جیاوازییه‌كم نه‌كردووه له نێوان ده‌رچووانی هیچ زانكۆیه‌ك یان هیچ ئه‌ندامێكی شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه بووه به دیاره ئه‌مه له یه‌ك و دوو دانه ده‌رچووبوو، خه‌ڵكانێك به‌ده‌ر له یاسا و ڕێزنه‌گر له یاسا، فه‌رمانبه‌رن ده‌چن له به‌غدا ناسنامه‌ی پارێزه‌رایه‌تی ده‌رده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه ئێسته سه‌ندیكای پارێزه‌رانی به‌غدا بۆ خۆشی وا لێكۆڵینه‌وه ده‌كات به سه‌تان ناسنامه‌ی ساخته له به‌غدا ده‌رچووه كه هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نییه.
بۆیه ئێمه‌یش بۆ ڕێگری بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌له‌یان قۆستووه‌ته‌وه كه به‌داخه‌وه پارێزه‌ران تا ئێسته بایۆمه‌تری نه‌كراون، ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامن له به‌غدا و له كوردستانیش، بۆیه بۆ ڕێگرتن له‌وه‌ی كه كه‌سانێك لێره فه‌رمانبه‌ر بن یان له ده‌زگای ته‌ناهی كار ده‌كه‌ن یان مامۆستان یاخۆ هه‌ر كه‌سێكن، به‌ڵام ئه‌مه سنوورێكی به‌زاندووه، بۆ ڕێگری له‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی كه ده‌كرێت فه‌رمانبه‌رێك ئه‌وپه‌ڕی گه‌نده‌ڵییه، نه‌ك گه‌نده‌ڵی بگره تاوانه له‌به‌رئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك دوو وه‌زیفه كۆ ده‌كاته‌وه له‌یه‌ك كاتدا، چونكه بیرمان نه‌چێت ئێمه‌ی پارێزه‌ران له‌كاری خۆماندان وه‌ك فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ت خزمه‌تمان بۆ وه‌زیفه حیسابه. ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌ندیكا ده‌ری كردووه له به‌رژه‌وه‌ندی پارێزه‌ران خۆیانه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌وه ئه‌ركی ئێمه‌یه كه ده‌بێت كار بۆ پارێزه‌ران بدۆزینه‌وه، بۆیه به‌و فه‌زایه زۆربه‌ی پارێزه‌رانی ڕاسته‌قینه و یاساییه‌كان له‌كار بێبه‌ش ده‌بن، بڕیاره‌كه هه‌موو ئه‌و فه‌زایانه‌ی كه هه‌یه له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ڕێك ده‌خات.
*بۆ چی پێویسته ئێوه لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌كان له پارێزه‌ران له‌باره‌ی چییه‌وه‌یه؟
كاتێك پارێزه‌رێك دانیشتووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و ناسنامه‌ی ئه‌ندامییه‌تی هه‌یه له سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق، ته‌نیا پێویست ده‌كات بێته لای ئێمه، ئه‌وه ڕوون بكاته‌وه كه بۆ نه‌یتوانیوه ناسنامه‌ی ئه‌ندامیه‌تی له كوردستان ده‌ربكات، ئه‌و پرسیاره له‌و پارێزه‌ره به‌ڕێزه، چه‌ندان شتمان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه، یه‌ك له‌وانه‌یه فه‌رمانبه‌ر بێت، ئه‌وكاته ئه‌ندامیه‌تی له عێراقیش لێ ده‌ستێنرێته‌وه، دووه‌م له‌وانه‌یه به‌شێك له‌و پارێزه‌رانه پێشتر له هه‌رێمی كوردستان پارێزه‌ر بوونه و ئه‌ندامی سه‌ندیكا بوونه، به‌ڵام تاوانێكیان كردووه و ئه‌ندامێتییان لێ سه‌نراوه‌ته‌وه، هه‌ستاون جارێكی تر له به‌غدا ئه‌ندامیه‌تی خۆیان تۆمار كردووه و جارێكی تر كار ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش ئه‌ندامیه‌تی لێ ده‌ستێنرێته‌وه، سێیه‌م یان ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامی ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانن، ئه‌وانه‌یش نابێت ببێن به پارێزه‌ر، چواره‌م زۆر له ناسنامه‌كانی به‌غدا ده‌ركه‌وتووه ساخته‌ن و سه‌ندیكای پارێزه‌رانی به‌غدا ئاگاداری ئه‌و ئه‌ندامیه‌تییه نییه، جگه له‌م كه‌سانه، ئه‌وانه‌ی تر رێپێدانیان بۆ ده‌كرێت و ده‌توانن به ئاسانی كاره‌كانیان بكه‌ن و به‌رده‌وامی به‌كاره‌كانیان بده‌ن. چونكه ئێمه ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆی پارێزه‌ران خۆیانه له كوردستان. نه‌ك ڕاگرتنی كاره‌كانیان، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت شكۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یه بۆ به‌غدا كه فه‌وزایه‌كی زۆر له‌و ناوه‌نده‌دا هه‌یه.
*سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق ئاگاداری ئه‌و ڕێكاره‌ی ئێوه‌یه؟
بێگومان ئێمه هیچ ڕێكارێكمان نه‌ناوه به‌بێ ئاگاداری نه‌قیبی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی به‌غدا كه زیا ساعدییه، ئێمه سوپاسیشی ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وام هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بووه، بۆ ئاشكراكردن و سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ناسنامه و ئه‌ندامیه‌تی پارێزه‌رانی به‌غدا ساخته‌كارییان كردووه، ده‌ستبه‌جێ بڕیاری سزادان و ڕاگرتنیان له كاره‌كانیان دراوه.
*ئێسته پارێزه‌رانی كورد له شاره‌كانی كوردستان و ئه‌ندام له سه‌ندیكای پارێزه‌رانی به‌غدا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێنوێنییه نوێیانه‌ی ده‌رتان كردووه ده‌بێت چی بكه‌ن؟
ئێمه‌ن به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق له به‌غدا، ده‌مانه‌وێت ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی دانیشتووی شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه و دهۆكن، ئێمه به ناسنامه‌كه‌ی به‌غدا ڕێپێدانیان پێ بده‌ین، چونكه پێویسته ئێمه ئاگادار بین ئه‌و كه‌سه كێیه ته‌نانه‌ت له ڕووی ته‌ناهیشه‌وه ده‌بێ ئه‌وه ڕوون بێته‌وه كه‌سه‌كه تاوانی له‌سه‌ر نییه و داواكراو نییه و كه‌سی خراپ و تیرۆریست نییه، وه‌ك پێشتر گوتم له زۆربه‌ی ناسنامه‌كانی عێراق ده‌ركه‌وتووه دروستكراون. ئێمه هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێمیش ده‌بین به‌و هه‌نگاوه‌مان. ڕێپێدانه ناساندنی فه‌رمی پارێزه‌ره‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو سه‌ندیكاوه. جارێكی تر ده‌یڵێمه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ین گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆیه بۆ ناسنامه‌ی پارێزه‌رایه‌تی، سه‌ندیكای پارێزه‌رانی به‌غدا به پله یه‌ك.
*به‌شێك له پارێزه‌ران پێیان وایه ئه‌م ڕێپێدانه ته‌نیا ڕۆتینێكی داراییه و سوودێكی ئه‌وتۆی نییه؟
ئه‌و پرۆسه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاره‌یه‌كی ئه‌وه‌نده‌ی تێناچێت كه پارێزه‌ران لێی بترسێن، ئه‌نجوومه‌نیش كه ئه‌و بڕیاره‌ی داوه مافی ئه‌وه‌ی داوه كه پاره‌كه بۆ سندووقی خانه‌نیشی به‌غدایه نه‌ك ئێره. تا ئێسته ڕێنوێنیش ده‌رنه‌چووه به وردی تا پاره‌كه دیاری كرابێت و پارێزه‌ران له‌وباره‌یه‌وه ئه‌و قسانه بكه‌ن. به‌ڵام دووباره ده‌یڵێمه‌وه ئه‌م بڕیاره نابێت نیگه‌رانی بخاته دڵی پارێزه‌رانی كورد له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندام له سه‌ندیكای پارێزه‌رانی به‌غدا، هه‌ر هاوپیشه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ناسنامه‌ی به‌غدایه هیچ جیاوازییه‌كیان نییه له‌گه‌ڵ ئێمه كه ناسنامه‌ی پارێزه‌رایه‌تی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان.
*قوتابیانی ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 چی بكه‌ن له‌باره‌ی ئه‌م بڕیاره‌وه؟ كه‌ركووكییه‌كان جارێكی تر پارێزه‌ره‌كانیشیان به‌ته‌نیا ده‌مێننه‌وه؟
ئێمه له‌سه‌ر كه‌ركووك چه‌ندان شۆڕشمان داناوه، به‌دڵنیاییه‌وه بیرێكمان له قوتابیان و دانیشتووانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه، ئه‌وان به ته‌نیا مافیان هه‌یه دوو ناسنامه‌یان هه‌بێت و ته‌واوی مافه‌كانیشیان پارێزراو ده‌بێت له هه‌ردوولا، به‌ڵام ده‌بێت هه‌مووان ڕێپێدان بكه‌ن. ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن.