ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ته‌له‌فۆن پێوه‌ندی به مه‌زڵووم عه‌بدی كرد و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ كۆچی دوایی دایكیان پێ ڕاگه‌یاند.
له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی هاوسۆزی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خۆی و ماڵباته‌كه‌یان، هیوای خواست خوای مه‌زن، گیانی خوالێخۆشبووی دایكیان به به‌زه‌یی و میهره‌بانی خۆی شاد بكات و دڵنه‌وایی و سه‌بووری هه‌مووان بداته‌وه.
له به‌رانبه‌ردا مه‌زڵووم عه‌بدی سوپاس و پێزانینی خۆی و ماڵباته‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هاوخه‌مییان ده‌ربڕی.