مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌ری خۆی په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی جۆ بایدن و جێگره‌كه‌ی كردووه و داواكاره هه‌ردوولا زیاتر هاوبه‌شی و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا په‌ره پێ بده‌ن.
له تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، به گه‌رمی پیرۆزبایی له سه‌رۆك جۆ بایدن و جێگری سه‌رۆك كامالا هاریس ده‌كه‌م، به په‌رۆشه‌وه‌م تا به یه‌كه‌وه كار بكه‌ین و هاوبه‌شایه‌تی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌هێزتر بكه‌ین و دووباره متمانه بگه‌ڕێیننه‌وه، كه ناوچه‌كه پێویستی پێیه‌تی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م جۆ بایدن و كامالا هاریس وه‌ك سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی ئاهه‌نگی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتیان بۆ ساز كرا و كۆتایی به چوار ساڵی حوكمی دۆناڵد تره‌مپ هات و بایدن وه‌ك 46ه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سوێندی یاسایی خوارد.