چەند ڕۆژێكە مەلا سامان سەنگاوی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ماڵپەڕەكان دا بانگەشەی ئەوە دەكات كە ئاگاداریان كردۆتەوە بۆ ئهوهی چیتر وتار نەدات و ئەویش لای خۆیەوە ڕای گەیاندوە كە پابەندی بڕیارەكەی ئەوقاف نابێت و بەیانی هەینی وتاری خۆی دەبێت، بەڕێوەبەری پێكەوە ژیان و پەیوەندیەكانیش لە وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت ئەو مەلایە بانگەشەی میدیایی بۆ خۆی دەكات و بڕیاری دورخستنەوەی نەدراوە.
مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری پێكەوە ژیان و پەیوەندیەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێم بە "وشە"ی ڕاگەیاند "دوور خستنەوەی مامۆستای ئاینی حاڵەتێكی سروشتیە و بەهۆی پابەند نەبوونە بە یاسا و ڕێنماییەكانی وەزارەتی ئەوقافەوە و لابردنیش تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیر دایە كە لە ڕێگەی لیژنەیەكەوە دەكرێت و ئەوقافی ئەو شوێنەی لێ ئاگادار دەكرێتەوە".
نەقشبەندی زیاتر گوتی، بڕیاری لەو شێوەیە بۆ مەلا سامان سەنگاوی نەدراوە و ئەو مامۆستایە تەنیا بۆ ناو دەركردن و بانگەشەی میدیایی وا دەكات كە نزیكە لە حیزبێكی ئۆپۆزسیۆنەوە.
ئاماژه بهوه دهكات كه مەلا سامان سەنگاوی فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقاف نیە و مووچەكەی سەر بە شاری كەركووكە و ئەگەر دووریش بخرێتەوە ئەوە حاڵەتێكی سروشتیە و لە ڕێگەی فەرمانی وەزیر و لیژنەیەكی تایبەتەوە دەبێت.
مەلا سامان سەنگاوی مامۆستای ئاینینە و لە شاری چەمچەماڵ وتار دەخوێنێتەوە و ڕای گەیاندوە بەیانی وتارێكی تووندی دەبێت لەسەر حكوومەتی هەرێم.
وشە: هێمن ڕەفیق