جارێكی تر و به‌شێوه‌ی هه‌فتانه‌ی به‌رده‌وام له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه، به ڕێكاری توندی ته‌ندروستی، گه‌شته‌كانی نێوان توركیا و كوردستان به هێڵی ئاسمانی ئه‌ربیل فلای ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی كانوونی دووه‌م، ڕێوان عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سه‌فرای بۆ گه‌شتوگوزار و فڕۆكه‌وانی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "كۆمپانیای فلای ئه‌ربیل هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ی گه‌شتی ڕاسته‌وخۆ له نێوان (هه‌ولێر-ئیستانبوڵ-هه‌ولێر)".
له 25ی كانوونی دووه‌مه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات
زیاتر گوتی، گه‌شته‌كان ڕاسته‌وخۆ به ڕێكاری پێشینه‌ی ته‌ندروستی تونده‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه ده‌بێت، له رۆژی 25ی كانوونی دووه‌مه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
زیاتر گوتی، گه‌شته‌كان هه‌موو ڕۆژانی دووشه‌م ده‌بێت، ئه‌مه جگه له چه‌ندان هێڵی تریش كه به‌رده‌وامییان ده‌بێت و به‌رده‌ست ده‌بن.
له مانگی داهاتووه‌وه هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و به‌غدا، به چه‌ندان هێڵی جیاواز ده‌توانن هه‌فتانه چه‌ندان گه‌شتی ئاسایی ئه‌نجامی بده‌ن بۆ توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ سه‌رانسه‌ری دنیا.