به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان گوتی، به‌ھۆی ئه‌و بارانه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو باریوه، به‌نداوه بچووكه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان پڕ ئاو بوون، به‌ڵام گه‌وره‌كان پێویستیان به بارانی زیاتره.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له ھه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه تا ئێسته دوو شه‌پۆڵی باران ھه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، به‌نداوه بچووكه‌كان له ھه‌رێمی كوردستان پڕئاو بوون و كێشه‌یان نه‌ماوه.
چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بارانی زیاتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش پڕ بن، ئه‌وكات ھیچ كێشه‌ی ئاومان له ھه‌رێمی كوردستان نامێنێت
هه‌روه‌ها گوتی، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ بارانی كه‌م ھاتووه، تا ئێسته به‌نداوه گه‌وره‌كان پڕئاو نه‌بوون، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بارانی زیاتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش پڕ بن، ئه‌وكات ھیچ كێشه‌ی ئاومان له ھه‌رێمی كوردستان نامێنێت.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ڕوونی كرده‌وه، ھێشتا زستان ماوه و كاتیش له به‌رده‌ست ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌نداوانه‌ی كه ماون پڕئاو بن، چونكه تا به‌ھاریش باران ھه‌ر ده‌بارێت.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د ڕای گه‌یاند، ئه‌مساڵ وه‌ك ساڵانی پێشوو نییه و كه‌متر باران باریوه، بۆیه پێویستمان به بارانی زیاتر ھه‌یه.
له ھه‌رێمی كوردستان له ھه‌موو ناوچه‌كان 17 به‌نداوی ئاوی گه‌وره و بچووك ھه‌ن، ساڵانه پڕئاو ده‌بن و بۆ ھه‌موو پێداویستییه‌كان به‌كار ده‌ھێنرێن.
هەولێر/ بڵند ئیبراھیم