به‌مدواییه له میدیاكانی دنیا، به‌رده‌وام ناوی "رۆبێرت مالی" ده‌هات كه له ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكادا پۆستێكی گرنگ وه‌رده‌گرێت. زیاتر قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرا كه سه‌رۆك جۆ بایدن بۆ پۆستێك رۆبێرت مالی داده‌مه‌زرنێت.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی میدیاكانی رۆژئاوا و به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌ی "ئیدبندنت"ی به‌ریتانی كه كۆپییه‌كی به زمانی فارسی ده‌رده‌چێت، بڕیاره بایدن دۆسیه‌ی ئێران بداته ده‌ستی "رۆبێرت مالی" كه به ره‌چه‌ڵه‌ك سوورییه له یه‌هوودییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه.
به‌پێی پێگه‌كه، مالی ئێسته به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری "كرێسیس گرووپ"ـه، یه‌كێك بوو له دانوستكارانی باراك ئۆباما بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران.
هاوكات مالی له ساڵی 2014دا گه‌وره‌ترین راوێژكاری ئۆباما بوو بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له دوا ساڵی ئۆباما له پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، مالی كاروباری هاوئاهه‌نگیی له‌باره‌ی رێكخراوی داعش به ده‌سته‌وه بووه.
دوێنێ چوارشه‌م جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سوێندی یاسایی خوارد و له ئه‌مڕۆوه ده‌ستی به‌كاره‌كانی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردووه.