دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د ڕه‌شید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لیژنه‌ی دارایی بابه‌تێكی به‌ناونیشانی "وه‌زیری نه‌وت له لێژنه‌ی دارایی چی وت؟" بڵاو كرده‌وه و تێیدا باسی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كات كه پێوه‌ندی به‌توركیاوه هه‌یه. ڕاوێژكارێكی یاسایی له‌وباره‌یه‌وه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی كانوونی دووه‌م، یوسف سامان ڕاوێژكاری یاسایی له به‌غدا، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌واوی زانیارییه‌كانی ئه‌حمه‌د ڕه‌شید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لیژنه‌ی دارایی له فه‌یسبووك كارێكی هه‌ڵه‌یه و بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی زانیارییه له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كان.
خه‌می قووتی هاووڵاتییانی كوردستانیان نییه
زیاتر گوتی، قسه‌كانیان هیچ به‌هایه‌كی یاسایی نییه و پێم وایه ئه‌وان وه‌ك كوردێكی جاش له به‌غدا شه‌ڕی عێراقچییه‌تی ده‌كه‌ن و خه‌می قووتی هاووڵاتییانی كوردستانیان نییه.
ڕوونی كرده‌وه، با هاووڵاتییان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه ئه‌وان له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو كه ده‌ستیان به جاشایه‌تی كردووه هیچ شتێكیان توانییوه بكه‌ن و كردوویانه؟ به‌دڵناییه‌وه نه‌خێر جگه له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی جاشایه‌تییان.
یه‌كه‌مجار نییه كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ى به‌غدا كه له‌ناو خه‌ڵكى كوردستان به خۆفرۆش و جاشى مۆدێرن ناسراون وا دژایه‌تى كوردستان ده‌كه‌ن و زانیارییه‌كان ده‌به‌نه ده‌ره‌وه.