ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چوار یاری له خولی نایابی كوردستان ئه‌نجام درا و تێیدا یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، شێروانه و نه‌ورۆز بردنه‌وه‌یان تۆمار كرد، یارییه‌كیش به یه‌كسانبوون كۆتایی هات.
یارییه‌كان له گه‌ڕی حه‌وته‌می خوله‌كه بوون و تێیدا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌وا و به‌فربارینه‌وه، یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یاریگه‌ی دووه‌می فرانسۆ هه‌ریری ئه‌نجام دا و تێیدا توانی به ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
تاكه گۆڵی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست به په‌ناڵتی له گێمی یه‌كه‌مدا تۆماری كرد.
له شارۆچكه‌ی كه‌لاریشدا یانه‌ی شێروانه دیاریی پشووی كۆتایی هه‌فته‌ی پێشكه‌شی هانده‌رانی كرد، كاتێك به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی برایه‌تیی برده‌وه، گۆڵه‌كه‌ش یاریزانی به‌ئه‌زموون محه‌مه‌د سابیر به په‌ناڵتی تۆماری كرد.
له یارییه‌كه‌دا هیدایه‌ت له‌تیف یاریزانی برایه‌تی به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
له یارییه‌كی تردا یانه‌ی نه‌ورۆز له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆ له سلێمانی، به ئه‌نجامێكی گه‌وره و به 3-1 گۆڵ له یانه‌ی دهۆكی برده‌وه.
گۆڵه‌كانی یانه‌ی نه‌ورۆز یاریزانان دانا مسته‌فا، شوانه مه‌حموود و هاوڕێ ئه‌نوه‌ر تۆماریان كرد.
هه‌روه‌ها گۆڵی یانه‌ی دهۆك یاریزان شیراز ئه‌حمه‌د تۆماری كرد.
له لایه‌كی تر یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له یاریگه‌ی خۆیدا نه‌یتوانی بردنه‌وه تۆمار بكات و به گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر بوو.
گۆڵی چه‌مچه‌ماڵ عومه‌ر محه‌مه‌د و گۆڵی هه‌ولێریش زه‌ید مه‌غدید تۆماریان كرد.
سبه‌ی هه‌ینی یارییه‌كانی گه‌ری حه‌وته‌م درێژه‌یان ده‌بێت و تێیدا سێ تر دێنه ئه‌نجام دا، كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
سۆران – هه‌ڵۆ
ئارارات – هندرێن
زاخۆ – ده‌ربه‌ندیخان.