دۆسیه‌ی گرتووخانه‌كانی عێراق و پێشێلكارییه ترسناكه‌كان به‌رانبه‌ر به گیراوان و تاوانباران به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه سه‌ركۆنه ده‌كرێ و داوا له حكوومه‌ت ده‌كرێ كه چاكسازی له گرتووخانه‌كان بكات، به‌ڵام زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه مافیا گرتووخانه‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، هه‌ر گیراوێك پاره به كه‌سوكاری نه‌گه‌یه‌نێته ده‌ستی ئه‌فسه‌ره‌كان، ئه‌وا به به‌رده‌وامی ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه ده‌بێته‌وه.
پێشتر سه‌باح كه‌نانی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی چاكسازی و گۆڕان له عێراق له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێشێلكاری زۆر ترسناك به‌رانبه‌ر به گیراوان ئه‌نجام ده‌درێ و گرتووخانه‌كان بوونه‌ته شوێنی مافیاكان و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازان كه له گرتووخانه‌كان كار ده‌كه‌ن، زۆرترین داهاتیان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه به‌شێك له گیراوه‌كان كه ماوه‌یه‌كی زۆره له گرتووخانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌كان ڕێككه‌وتوون، گیراوی نوێ و گه‌نج ده‌خه‌نه ژوور و هۆڵه‌كانی ئه‌وانه‌وه و له‌وێ ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر گیراوه گه‌نجه‌كان و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆریان ده‌ده‌ن، به ئاشكرایش به گه‌نجه‌كان ده‌گوترێ، كه له‌كاتی سه‌ردانیكردنی كه‌سوكاری پێیان بڵێ كه پاره به ئه‌فسه‌ره‌كان بده‌ن، تا ده‌سبه‌رداری بن و بگوێزرێنه‌وه بۆ ژوورێكی تر، گیراوه‌كانیش ناچارن بۆ ڕزگاربوون له ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌رده‌وام و ده‌ستدرێژی سێكسی كه‌سوكاریان ئاگه‌دار ده‌كه‌ن و پاره به ئه‌فسه‌ره‌كان ده‌ده‌ن.
ئه‌و پاره‌یه‌یشی كه وه‌رده‌گیرێت، له نێوان ئه‌فسه‌ره‌كان و گیراوه كۆنه‌كان دابه‌ش ده‌كرێ و به‌شێكی كه‌می بۆ گیراوه كۆنه‌كانه كه به ئه‌ركه‌كه هه‌ڵده‌ستن و زۆرینه‌یشی بۆ ئه‌فسه‌ر و پاسه‌وانانی گرتووخانهكانه و بڕی پاره‌كه‌یش زۆره و هه‌ندێجار ده‌گاته 10 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی. هه‌ندێجاریش دۆخه‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، گیراوه كۆنه‌كان كه ده‌وڵه‌مه‌ند و پاره‌دارن، له ڕێی كه‌سوكاریان پاره ده‌گه‌یه‌ننه ده‌ستی ئه‌فسه‌ره‌كان، تا گیراوه گه‌نجه‌كانیان له‌گه‌ڵ بخه‌نه ژووره‌وه و به زۆر ده‌ستدرێژییان بكه‌نه‌سه‌ر.
تا كه‌سوكاری گیراوه‌كان پاره به ئه‌فسه‌ره‌كانی گرتووخانه نه‌ده‌ن، ئه‌شكه‌نجه‌ی گیراوه‌كانیان ده‌ده‌ن و ده‌ستدرێژی سێكیسان ده‌كه‌نه‌سه‌ر
كه‌نانی ده‌ڵێ، كێشه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه، ئه‌فسه‌ر و پاسه‌وانانی گرتووخانه‌كان له ڕێی ئه‌مه‌وه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و ژنی گیراوه‌كان دروست ده‌كه‌ن و ناچاریان ده‌كه‌ن كه پێوه‌ندی سۆزداریان له‌گه‌ڵ دابنێن، ئه‌گینا هاوسه‌ر یان كوڕه‌كه‌یان به‌رده‌وام ئه‌شكه‌نجه ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یش به مه‌ترسیدارترین پێشێلكاری داده‌نرێ كه گیراوان ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گرتووخانه‌كان شوێنی شیاو نین و زۆرترین گیراو له ژوورێكی گه‌وره كۆ ده‌كرێنه‌وه و خراپترین خزمه‌تگوزاریان هه‌یه.
دوو به‌رپرسی عێراقی له وه‌زاره‌تی دادی عێراق له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"یان ڕاگه‌یاند، كه دوای گه‌یشتنی ئه‌و زانیارییانه و ئاگه‌داربوونی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌و دۆخه، فه‌رمانی به كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له گرتووخانه‌كانی ته‌واوی عێراق كردووه.
دوو به‌رپرسه‌كه ئه‌وه‌یشیان خستووه‌ته ڕوو، كه گرتووخانه‌كانی تاجی و ناسڕییه زۆرترین پێشێلكارییان تێدا ده‌كرێ، به‌وهۆیه‌وه له داهاتوویه‌كی نزیك، دۆسیه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ستدرێژی سه‌ر گیراوان و پێشێلكارییه‌كان ده‌كرێته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ری ده‌ست پێ ده‌كات و به دواداچوون بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان ده‌كرێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیان به‌رپرسه‌كانی وه‌زاره‌تی دادی عێراق، باسیان له‌وه كردووه، كه چه‌ندان سكاڵا له‌باره‌ی خواردنی پیس و ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی تر كه باسیان لێوه ده‌كرێ گه‌یشتوونه‌ته ده‌ستی ده‌ستپاكی عێراق، به تایبه‌ت بڵاوبوونه‌وه‌ی پرسی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر گیراوه گه‌نجه‌كان و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان، تا ناچاریان بكه‌ن، بڕه پاره‌یه‌كی زۆر به ئه‌فسه‌ره‌كان بده‌ن.
هۆی دروستبوونی ئه‌و گرفته بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه حه‌سه‌ن شمه‌ری وه‌زیری پێشووی دادی عێراق فه‌رمانی به گواستنه‌وه‌ی سه‌دان له ئه‌ندامانی میلیشیاكانی عێراق بۆ ڕێزی ئه‌فسه‌ر و پاسه‌وانانی گرتووخانه‌كانی عێراق ده‌ركرد، ئه‌و میلیشیایانه‌یش پابه‌ندی هیچ ڕێسا و یاسایه‌ك نابن و ته‌نیا به دوای پاره و سامان و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی خۆیان، هه‌ر ئه‌وانیش ئه‌نجامده‌ری گه‌وره‌ترین پێشێلكارییهكانن له نێو گرتووخانه‌كانی عێراق.
حكوومه‌ت دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه و هه‌وڵی نه‌هێشتنی ئه‌م پێشێلكارییانه ده‌دات
كه‌ره‌م عیساوی ئه‌ندامی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گوتی، بابه‌تێكی شاراوه نییه، كه زۆرینه‌ی گیراوان به شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ له گرتووخانه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و تانه و ته‌شه‌ر له كه‌سوكاری گیراوه‌كانیش ده‌درێ به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ژن بن، له‌لایه‌ن پاسه‌وانان و به‌رپرسانی گرتووخانه‌كانه‌وه. ئه‌مانه به به‌رده‌وامی بوونیان هه‌بووه، به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو دیارده‌ی ده‌ستدرێژی سێكسیشی هاتووه‌ته‌سه‌ر و زۆر زیادی كردووه.
عه‌لی ئه‌لبه‌یاتی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له عێراق ئاشكرای كرد، كه زۆرینه‌ی ڕێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆی باس له‌و تاوان و پێشێلكارییانه ده‌كه‌ن به‌رانبه‌ر به گیراوان، پێویسته حكوومه‌ت به ڕژدی لێكۆڵینه‌وه بكات و چاكسازی فره‌وان له وه‌زاره‌تی داد و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتووخانه‌كان بكات و چاودێری چڕیشیان بخاته‌سه‌ر. ئه‌وه‌ی له ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ باسی لێوه ده‌كرێ كاره‌ساتێكه و زۆرجاریش سكاڵا به نهێنی تۆمار ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه كاتی ئه‌وه‌یه هه‌نگاوێكی گرنگ و ڕژد بگیرێته‌به‌ر، تا ئه‌و دۆسیه‌یه یه‌كلایی بكرێته‌وه و چیتر گیراوان تاوانیان له دژ ئه‌نجام نه‌درێت.