سه‌رۆك كۆماری
توركیا له گوتارێكیدا ڕاى گه‌یاند، به‌دڵنیاییه‌وه شەوێك لە پڕدا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر په‌كه‌كه له شنگال.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى كانوونى دووه‌م، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له گوتارێكیدا لەبارەی لەشکرکێشی بۆ سەر شنگال لە مزگەوتی کەرەم ئایدنلار لە ئه‌سته‌نبوڵ ڕاى گه‌یاند، "ڕەنگە وڵاتەکەمان خۆی دەست وەرداتە کاروباری ناوچەكه، بۆ ئەوەی چه‌كدارانى پەکەکە لەو ناوچەیە دەربکات."
ڕەنگە شەوێك بچین بۆ شنگال
زیاتر گوتى، "له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا، له‌شه‌وێكدا هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر په‌كه‌كه له شه‌نگال و له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌ریانده‌كه‌ین".
ڕوونى كرده‌وه، "تورکیا هەمیشە ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، دەستەواژەیەک هەیە هەمیشە دەیڵێمه‌وه، ڕەنگە شەوێك بە سەرسوڕمانەوە بچین بۆ شنگال".
ئه‌وه‌یش له‌كاتێكدایه، نۆی تشرینی یه‌كه‌مى ساڵى 2020، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له باره‌ی ڕه‌وشی شنگال ڕێككه‌وتن، به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت هێزه چه‌كداره‌كان له شنگال بكشێنه‌وه.
20ی كانوونى دووه‌م، خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا سەردانی عێراق و پاشان هەرێمی کوردستانی کرد و دڵنیایى لەئامادەباشی تورکیا کردەوە بۆ دابینکردنی پشتیوانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە لە شنگال، ئەگەر لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە داوایان لێ بکرێت.