ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی رای گه‌یاند، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس له باشووری عێراق خۆی كوشتووه، تا ئێسته‌یش هۆی خۆكوشتنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی زیقار له باشووری عێراق، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به پله‌ی "رائید" خۆی كوشتووه.
به‌پێی سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره ته‌مه‌نی له ده‌وربه‌ری 30 ساڵیدایه و له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی له شارۆكه‌ی شه‌تڕه سه‌ربه پارێزگای زیقار، به چه‌كی ده‌مانچه خۆی كوشتووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، تا ئێسته هۆی خۆكوشتنه‌كه‌ی نادیاره، هێزێكی ته‌ناهی گه‌مارۆی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی داوه و ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه. راسته‌خۆیش ته‌رمی ئه‌فسه‌ره‌كه بۆ پزیشكی دادی گوازراوه‌ته‌وه.