یانه‌ی بارسێلۆنا پلانی هه‌یه ده‌ستبه‌رداری عوسمان دێمبێلیی یاریزانی یانه‌كه‌ی ببێت، ئه‌گه‌ر دڵسۆزیی خۆی بۆ یانه‌كه دووپات نه‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی، دێمبێلی له‌م یارییانه‌ی دواییدا ئاستی به‌رزی هونه‌ریی خۆی نواندووه، به‌ڵام كێشه‌ی له باره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی یانه‌ی بارسێلۆنا پێشتر هه‌وڵیان دا گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه نوێ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام یاریزانه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی، ئاماده‌نه‌بوون گوێ بۆ هیچ یه‌ك له ده‌سته‌واره‌كانی یانه‌كه بگرن.
سپۆرت نووسیویه‌تی، سه‌رۆكی نوێی یانه‌ی بارسێلۆنا، كه به‌م زووانه هه‌ڵده‌بژێردرێت، بڕیاری كۆتایی له باره‌ی دێمبێلییه‌وه ده‌دات، ئه‌گه‌ر یاریزانه‌كه سوور بوو له‌سه‌ر نوێنه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، كه گرێبه‌ستی ئێسته‌ی له حوزه‌یرانی 2022 كۆتایی دێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دێمبێلی هاوینی رابردوو نزیك بوو له‌وه‌ی بارسا جێ بهێڵێت و بچێته مانچێسته‌ر یونایتد، به‌ڵام له دواساته‌كاندا كاره‌كه شكستی هێنا.