مامۆستایانی ئایینی باس له رۆڵ و كاریگه‌ری سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه و پێیان وایه دژایه‌تیكردنی هیچ له گه‌وره‌یی ئه‌و كه‌م ناكات و مامۆستایه‌كی ئایینیش ده‌ڵێ، سه‌رۆكی زانكۆیه‌كی به‌ناوبانگی سوودانی پێی گوتووم جێی شانازییه كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی له ناوچه‌كه بوونی هه‌یه.
پرۆفیسۆر د.عیرفان ره‌شید مامۆستای ئاینی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی لیژنه‌ی باڵای فه‌توا به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌موو كه‌سێكی دیار و كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌كان ده‌بێت ڕێزی لێ بگیرێت و هه‌ر كه‌س و وڵات و لایه‌نێك بیه‌وێت له كه‌سایه‌تی كاك مه‌سعوود بدات وه‌ك ئه‌وه وایه له شۆڕشی گه‌لێكی دابێت و له خه‌باتی میلله‌تێكی دابێ.
روونیشی كرده‌وه كه كه‌سانێك كه كه دژی ده‌وه‌ستنه‌وه و رێزی لێ ناگرن ئه‌و كه‌سانه‌ن كه دژ به خه‌بات و قوربانی ئه‌و كه‌سه‌ن، به‌ڵام ئه‌و هێرشانه سه‌رۆك بارزانی زیاتر گه‌وره ده‌كات و خۆشه‌ویستی ده‌كات.
لای خۆیه‌وه ئاوات نه‌قشبه‌ندی مامۆستای ئاینی، به "وشه"ی راگه‌یاند، له ناو سه‌ركرده‌كانی كورد، هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه راست بوونی نییه، پیاوێكی راستگۆ و به ویژدانه‌و كه‌سایه‌تییه‌كه وه‌ك ره‌مزێكی گه‌وره سه‌یر ده‌كرێ.
" له دوو وڵاتی وه‌ك میسر و سوودان له ساڵی 2013 خوێندوومه، چه‌ندان كه‌سایه‌تی و مامۆستای زانكۆی ئه‌و دوو وڵاته كه قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون ئه‌وان پێیان گوتووم ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی هه‌یه‌تی هیچ كه‌سی تر نییه‌تی و به‌رده‌وام له خه‌می میلله‌ته‌كه‌یه‌تی" ئاوات نه‌قشبه‌ندی وای گوت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، سه‌رۆكی زانكۆی ئوم ده‌رمانی ئیسلامی له سوودان /یه‌كێكه له زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی دنیا/ گوتوویه‌تی شانازی ده‌كه‌م سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
ئه‌وه دووه‌م جاره میدیاكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڤیدیۆ و فیلمی ئه‌نیمه‌یشن به‌مه‌به‌ست و ئامانجدار له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی دروست ده‌كه‌ن، وا پێشانی ده‌ده‌ن ئه‌و كاته‌ی داعش له رێی مه‌خمووره‌وه هێرشی كرده سه‌ر هه‌ولێر، ئێران و قاسم سلێمانی هه‌ولێریان پاراستووه له ده‌ستی داعش، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه به ماوه‌یه‌كی كه‌م فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێرشه‌كه‌یان تێك‌شكاند.
رووداوی ئاراسته گۆڕینی هێرشی تیرۆریستان كه له ٤٨ سه‌عاتدا به‌شێكی عێراقیان داگیر كرد و گه‌یشتنه نزیك به‌غدا و فڕۆكه‌خانه په‌كی كه‌وت، له‌ناكاو به‌ره‌و هه‌ولێر ئاراسته‌یان گۆڕی، هێشتا ته‌ماوییه و زۆرینه له كوردستان به كرده‌یه‌كی ئێرانیی ده‌زانن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی