چارەسەرییەكی كاریگەری كۆرۆنا دەدۆزرێتەوە

:: PM:10:37:23/01/2021 ‌

تیمێكی توێژەران لە پەیمانگای مۆنتریال بۆ دڵ رایان گەیاند كە گەیشتوونەتە چارەسەرێكی كاریگەری دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاتێك ماڵپەڕی "سی تی ڤی مۆنتریال"ی كەنەدی بڵاوی كردەوە دەرمانی "colchicine"، كە لە رێگەی دەمەوە وەك چارەسەری نەخۆشی تر وەردەگیرێت، دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەرە.
دەرمانەكە بۆ چارەسەركردنی نەقرەس بەكاردێت
توێژینەوەكە 4159 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای گرتەوە كە پشكنینی " PCR"ی بۆ كراوە، دەركەوت ئەو دەرمانە بووەتە هۆی كەمبوونەوەی پێویستی بەكارهێنان و پەنابردن بۆ ئامێری هەناسەدانی دەستكرد بە رێژەی 50% و كەمبوونەوەی رێژەی مردن بە رێژەی 44%.

تیمی توێژینەوەكە وای بۆ دەچن كە دەكرێ ئەو دەرمانە یارمەتی كەمكردنەوەی قەرەباڵخی نەخۆشخانەكان بەهۆی تووشبوون بە كۆرۆنا بدات، هەروەها خەرجی و تێچووی چاودێری تەندروستی كەم دەكاتەوە، كاتێك دەرمانەكە كاریگەری بۆ سەر سیستمی بەرگری لەش هەبوو، هەروەها كاریگەرییە نەرێنییەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسەكەی كەم كردەوە. 

ئەو دەرمانە لە زۆرینەی دەرمانخانەكان هەیە و ماوەیەكی دوورودرێژە بۆ چارەسەركردنی نەقرەس (نەخۆشی شاهانە)، بەكاردێت، توێژینەوەكە نەخۆشانی لە كەنەدا و ئەمەریكا و ئەوروپا و باشووری ئەفریقیا و ئەمەریكای لاتینی وەك نموونە وەرگرت.         



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل