بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی دهۆک ئێوارەی دوێنێ قوتابخانەیەکی 18 پولی لە زاخۆ کرایەوە کە لەلایەن خێرخوازێک دروست کراوه.
د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە و فێرکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به میدیاكانی راگهیاند، "ئێستە هەرێمی کوردستان بە قوناغێکی نالەباری تەنگژەیی دارایی دا تیپەڕ دەبێت و دروستکردنی قوتابخانە و ناوەندەکانی فێرکردن بۆ هەموو شوێن و ناوچەیەک کەمێک ئەستەمە، لەبەرئەوە گرنگە کەسانی دەستڕۆیشتوو هاوکاری حکوومەت بکەن لە بونیاتنانی قوتابخانە و پێداویستییەکانی خوێندندا".
زیاتر دهڵێ، "دروستکردنی قوتابخانەیەکی 18 پولی لەلایەن هاوڵاتی نەزیر یوسف بەناوی قوتابخانەی زێبار، جێگای شانازی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و داوا لە دەوڵەمەند و سەرمایەدارانی تری کوردستان دەکەم کە چاو لەو بەڕێزە بکەن و هاوکاربن بۆ ئەوەی قوتابییەکانمان بێبەش نەبن لە خوێندن و خوێندنەوە ".
قوتابخانەی زێبار قوتابخانەیەکی 18 پولییە و بە شێوە و ستاندارێکی جیهانی دروست کراوە و لە سێ نهوم پێکدێت و توانای له خۆگرتنی هەزار و 250 قوتابی هەیە.
دهۆك/ نهوزاد هلۆریی