ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه كاتی خۆی سوپاسی ئه‌مه‌ریكا و هه‌موو لایه‌كمان كردووه كه هاوكاری پێشمه‌رگه‌یان كردووه، به‌ڵام پێویسته هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بزانن كه ئه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌ی داعشی تێك‌شكاند هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی داوه، ماوه‌یه‌كه له هه‌ندێ ناوه‌ندی میدیایی و سیاسی باسی شه‌ڕی داعش ده‌كرێ، لێره‌دا ڕاستییه‌ك هه‌یه ناكرێ چاوپۆشی لێ بكرێ، داعش دیارده‌یه‌كه كه دوژمنی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تییه و شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕێكی ئاسان نییه، چونكه به‌ره‌یه‌كی به‌رفره‌وان و هه‌مه‌لایه‌نه و لایه‌نێكیش به ته‌نیا ناتوانێ داعش تێكبشكێنێت، ڕیشه‌كێشكردنی داعش هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌ك و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه هاتووه، كه كاتی خۆی له شه‌ڕی داعش ئێمه سوپاسی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكامان كرد كه یارمه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان داوه، سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌یشمان كرد كه به جۆرێك به‌شداربوونه له شه‌ڕی داعش و یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌یان داوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پێویسته هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بزانن كه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع به خوێن و قوربانیدانی خۆی، كوردستانی له هه‌ڕه‌شه‌ی داعش پاراست، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو و هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێ ئه‌و حه‌قیقه‌ته بشارێته‌وه، كه ئه‌فسانه‌ی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی ڕۆله قاره‌مانه‌كانی گه‌لی كوردستان تێكشكا.