له‌ماوه‌ی ته‌نیا چوار مانگدا زانكۆی جیهان كه زانكۆیه‌كی ئه‌هلییه له هه‌رێمی كوردستان، قوتابیانی ڕووبه‌ڕووی پێدانی سێ قستی خوێندن كردووه‌ته‌وه، له ئه‌گه‌ری نه‌دانی قستی سێیه‌می خوێندن، هه‌ڕه‌شه له قوتابیانی زانكۆكه ده‌كات، قوتابیانیش ناڕه‌زایه‌تییان له‌وباره‌وه ده‌ربڕیوه و داوای به‌هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن.
قوتابی عه‌لی كه‌ریم به‌ناوی قوتابیانی ناڕازی له زانكۆی جیهان نووسیویه‌تی، "قوتابیانی كۆلێژی جیهان گله‌ییان هه‌یه و داوا ده‌كه‌ن به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌یان بكرێت، له سه‌ره‌تای ناو تۆماركردنیان كه فۆریان پڕ كردووه‌ته‌وه له زانكۆی جیھان، پێیان گوتراوه به چوار قست كرێی خوێندن ده‌ده‌ن، به‌ڵام له ماوه‌ی چوار مانگ دوو قستیان داوه و داوای قستی سێیه‌میشیان لێ ده‌كه‌ن".
ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی شوبات، دكتۆر زێدان برادۆستی ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه ده‌كه‌ین و زانكۆكه له‌وه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته هاوكاری قوتابیان بن له‌م دۆخه."دا
زیاتر گوتی، له ئه‌گه‌ری گوێنه‌دان به ئاگاداركردنه‌وه‌كه، ڕاسته‌وخۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا له‌و بابه‌ته ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه و رێوشوێنی یاساییان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری دارایی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر له ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی گشتی بۆ قوتابیانی زانكۆكه ڕای گه‌یاندووه، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری دارایی ئاگاداری سه‌رجه‌م فێرخوازانی زانكۆكه‌مان ده‌كاته‌وه كه دوا ڕۆژ بۆ دانی قیستی سێیه‌می كرێی خوێندن، ڕۆژی دووشه‌م 15ی شوبات ده‌بێت، ھه‌ر فێرخوازێك له ماوه‌ی دیاریكراو قیستی سێیه‌می كرێی خوێندن نه‌دات، مافی به قیستكردنی بڕی كرێی خوێندنی نامێنێت و ده‌بێت ئه‌و بڕه‌ی كه ماوه له كرێی خوێندن به یه‌ك قیست بیدات و ھیچ جۆره پاساو ھێنانه‌وه‌یه‌ك په‌سه‌ند ناكرێت."