ئیدینا ئالڤیس باتێستای به‌ڕازیلی، بووه یه‌كه‌م ناوبژیوانی ئافره‌ت، كه یارییه‌ك له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی فیفا به‌ڕێوه ببات.
ئیدینا دوێنێ شه‌و یاریی نێوان دحێلی قه‌ته‌ڕی و ئۆڵسان هیوندای كۆریای باشووری به‌ڕێوه‌برد له مۆندیالی یانه‌كانی جیهان، كه له قه‌ته‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئیدینا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یاریده‌ده‌ره‌كانی نویزا باك و ماریانا دی ئالمێدا به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو یارییه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌برد.
ئیدینا ته‌مه‌نی 40 ساڵه و له كۆپا ئه‌مریكای ئافره‌تان له 2018 دوو یاریی به‌ڕێوه برد، هه‌روه‌ها له مۆندیالی ئافره‌تان له 2019 چه‌ند یارییه‌كی به‌ڕێوه برد، كه گرنگترینیان یاریی پێش كۆتایی بوو له نێوان ئینگلته‌را و ئه‌مریكا.
ئه‌مساڵیش بووه یه‌كه‌م ئافره‌تی ناوبژیوان، كه یارییه‌كی پیاوان له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی فیفا به‌ڕێوه ببات.