زانایه‌كی گه‌ردوونناسی به‌ریتانی له زانكۆی هارڤارد دووپاتی كرده‌وه، كه بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان له‌لایه‌ن زانایان و مرۆڤه‌وه بینراون و ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گرن و چیتر پێویست ناكات وه‌ك خه‌یاڵێكی زانستی له‌باره‌یانه‌وه بدوێین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش به‌ڵگه‌ی پێویست ده‌خاته‌ڕوو، كه ئاماژه‌ن بۆ ده‌ركه‌وتنی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان.
ئافی لوب زانای ناوداری بواری گه‌ردوونناسی له زانكۆی هارڤارد دووپاتی كرده‌وه، كه بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان له ساڵی 2017 سه‌ردانیان كردووین و ئه‌و ته‌كنیكه‌ی كه ئه‌وان هه‌یانه بۆ ڕێبرین و مانه‌وه له نێو كۆمه‌ڵه‌ی خۆر باشترین و سه‌ركه‌وتووترین ڕێگه‌یه تا مرۆڤیش بتوانێ بچێته سه‌ر هه‌ساره‌كانی تر و ده‌ست به ژیان بكات.
لوب سه‌رۆكی به‌شی زانستی گه‌ردوونناسییه له زانكۆی هارڤارد بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و سه‌دان توێژینه‌وه‌ی له‌باره‌ی گه‌ردوون و بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌شی زۆری كاره‌كانیشی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانای گه‌وره‌ی جیهان ستیڤن هۆكینگ بووه، له‌میانه‌ی دیدارێكی له ڕێی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه كه له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرانس پرێس ئه‌نجامی داوه، ئه‌و زانایانه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه بوونه‌وه‌ره‌كان زۆر ناوازه و تایبه‌تن و ڕێبازێكی دروست و پێشكه‌وتوویان هه‌یه و زۆر كولتوور و فه‌رهه‌نگی تری بوونه‌وه‌ره‌كانی تر له كۆمه‌ڵه‌ی خۆر بوونیان هه‌یه و پێویسته پێیان ئاشنا بین و بیاندۆزینه‌وه.
ئافی لوب ته‌مه‌نی 58 ساڵه و له كتێبه‌كدا ده‌یه‌وێ به‌ڵگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ری گه‌ردوونی بخاته ڕوو و ده‌ڵێ، له تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2017 زانایانی گه‌ردوونناسی هه‌ستیان به بوونی ته‌نێك له نێو كۆمه‌ڵه‌ی خۆر كردووه، كه به خێراییه‌كی یه‌كجار زۆر و سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌ڕوات، خێراییه‌كه‌ی هێنده زۆر بووه، ته‌نانه‌ت نه‌توانراوه بزانرێ كه له كام هه‌ساره‌وه و له كام ئه‌ستێره‌وه ده‌ستی به ڕۆیشتن كردووه بۆ شوێنێكی تر.
له ئۆكتۆبه‌ری 2017 زانایان به ته‌لیسكۆپ بوونه‌وه‌ری ئاسمانیان بینیووه
ئه‌و ده‌ڵێ، تا ئێسته دیارده‌ی له‌مجۆره له گه‌ردوون ڕووینه‌داوه، به هیچ شێوه‌یه‌كیش خێراییه‌كه‌ی به خێرایی هه‌ڵكشانی ئه‌ستێره و نه‌یزه‌كه‌كان و گازه‌كان به‌راورد ناكرێت، چونكه ئه‌و به شێوه‌یه‌كی زۆر ڕێك و ئه‌ندازه‌یی به‌ره‌و ئامانجێكی دیاریكراو ڕێگه‌ی بڕێوه، به‌ڵام به‌رد و نه‌یزه‌ك و ئه‌ستێره‌كان په‌ڕاگه‌نده ده‌بن و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن به ئاراسته‌ی هێلێكی دیاریكراو به هه‌میشه‌یی بڕۆن.
زانایان بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كه‌یان ناوناوه ئومواموا و لوب ده‌ڵێ له كاتی نیشتنه‌وه‌یشی به‌شێوازێكی جیاواز كه له نیشتنه‌وه‌ی كه‌شتی و فڕۆكه‌ی ئاسمانی ده‌چوو، له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی تر دابه‌زیوه، دواتر زانایان زۆرترین لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه كرد و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌مه پێكهاته‌ی ئێسك و هایدرۆجین بووه و به‌و ئه‌ندازه خێراییه توانیویه‌تی به نێو گه‌ردوون بخولێته‌وه.
شێوه‌ی بوونه‌وه‌ره‌كه ده‌كرێ درێژ و باریك و به‌رز یانیش ته‌خت و درێژ ناوی ببرێت، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و زانایانه‌ی كه دیارده‌كه‌یان به ته‌لیسكۆپ بینیووه، باس له ئه‌گه‌ری دووه‌م ده‌كه‌ن بۆ شێوه‌كه‌ی، دروستبوونی به‌مشێوه‌یه وا ده‌كات تیشكدانه‌وه‌ی تیشكی خۆر وای لێ بكات كه بتوانێ زۆر خێراتر بڕوات.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی لوب ده‌ڵێ، ئومواموا له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر هاتووه و ناشزانرێ كه ژیانی ئه‌و له كوێ بووه، به‌ڵام ئه‌وه له‌لایه‌ن زانایان كۆده‌نگی له‌سه‌ره كه له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌وه هاتووه‌ته ناو كۆمه‌ڵه‌ی خۆر، ئه‌و هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كاتێك مرۆڤ ماندوو ده‌بێ، جار جار پشووی داوه، وه‌كچۆن كه‌شتییه گه‌ردوونییه‌كانیش ده‌وه‌ستن و به هه‌ڵواسراوی له هه‌وا ده‌مێننه‌وه و پشوو ده‌ده‌ن.
لوب ده‌یه‌وێ لقێكی تری تایبه‌ت به‌وه‌ی كه له ته‌لیسكۆپه‌كان بینراوه له زانستی گه‌ردوونناسی زیاد بكات، به‌ڵام به‌شێك له زانایان ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن و بیرۆكه‌كه‌ی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ویش له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا ده‌ڵێ، كه كاتێك گالیلۆیش گوتی زه‌وی ته‌خت نییه خڕه، خه‌ڵكی ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرت و دواجار به‌ردبارانیان كرد.
بیرۆكه‌كه‌ی لوب بریتییه له دروستكردنی لقێك له زانستی گه‌ردوونناسی به ناوی زانستی شوێنه‌وارناسی له گه‌ردوون، واته له ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی، بۆ ئه‌وه‌ی به شوێن شوێنه‌واری بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان بگه‌ڕێین و بتوانین سۆراخیان بدۆزینه‌وه و ئه‌م دیارده‌یه ته‌نیا له خه‌ون و فیلمی خه‌یاڵی نه‌مێنێته‌وه و هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ بنرێت.
له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌وه هاتووه و خێراییه‌كه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر بووه
جیا له‌و تیۆره، لوب بیرۆكه‌یه‌كی تری زۆر گرنگیش ده‌خاته ڕوو، كه ئه‌ویش لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ته‌كنیكی ڕۆیشتنی ئه‌و بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه به‌و خێرایییه سه‌رسوڕهێنه‌ره، ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌و نهێنییه ئاشكرا بكه‌ین، ده‌توانین زۆر شت له ژیانی مرۆڤایه‌تی بگۆڕین، چیتر پێویستمان به سووتاندنی ئه‌و هه‌موو سووته‌مه‌نییه نابێ بۆ گه‌یاندن و گواستنه‌وه، كه ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێ له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه و كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی.
پێویسته له شوێنی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌رانبه‌ر به یه‌كتر هه‌مووان ده‌ست بخه‌ینه ده‌ستی یه‌كتره‌وه و كار بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و كۆد و نهێنیانه بكه‌ین و گۆڕانێكی گه‌وره دروست بكه‌ین و نه‌وه‌كانی داهاتوو وه‌ڵامی هه‌موو پرسیارێكیان لا بێ و وه‌ك ئێمه هه‌میشه له خه‌یاڵی زانستییه‌وه نه‌ژین.