وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕاى گه‌یاند، ئەگەر وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا سزای ئازاربەخشمان بەسەردا بسەپێنن، ئامادەین بۆ بڕینی هه‌موو پێوەندییەكانمان لەگەڵیان. چه‌ندان هه‌ڕه‌شه‌یش ئاڕاسته‌ى یه‌كێتییه‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى شوبات، سێرگی لاڤرۆڤ
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاى گه‌یاند، مۆسکۆ ئامادەیە بۆ پچڕاندنی هەموو جۆره پێوەندییەك لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا ئەگەر ئەو سزایانە ڕابگەیەنرێن.
ڕوونى كرده‌وه، ئەمڕۆ لەوبارەیەوە راگەیەنراوێك بڵاودەیکەنەوە و هەڵوێستی خۆمان بە تەواوەتی و به‌فه‌رمى ڕوون دەکەینەوە.
زیاتر گوتى، ئەگەر لە چەند سێکتەرێکدا یەکێتی ئەوروپا سزا ڕابگەیەنێت ئەوا دەچینە دەرەوەی خواستەکانمان بۆ وەڵامدانەوەى ئەم هەنگاوە، چونکە مەترسی بۆسەر ئابووریمان دروستدەکات، بۆیه نامانەوێت خۆمان لە دنیای دەرەوە جیابکەینەوە، بەڵام پێویستە خۆمانی بۆ ئامادە بکەین، ئەگەر ئەوان ئاشتییان بوێت ئێمە بۆ شەڕ خۆمان ئامادە دەکەین.
ئاشكراى كرد، ڕاگه‌یاندنه‌كان به گشتى گوته‌كانى پێشووترى منیان له‌باره‌ى ئه‌وروپاوه به‌هه‌ڵه و خراپ لێكداوه‌ته‌وه، ئێمه جگه له ڕێزگرتنى پۆتن كه سه‌رۆكى باڵاى وڵاته و سه‌روه‌رى وڵات هیچ كات هیچمان له یه‌كێتى ئه‌وروپا نه‌ویستووه.
دەركردنی دیپلۆماتكارانی هەر سێ وڵاتی ئەڵمانیا، سوێد، پۆڵەندا لە خاكی ڕووسیا، پێوەندییەكانی نێوان ئەو وڵاتە و یەكێتی ئەوروپاى ئاڵۆزتر كردووە. ئه‌مه‌یش به‌هۆى ئه‌وه‌ى نزیكەی مانگێكە ده‌سه‌ڵاتى ڕووسیا ئەلێكسی ناڤالنی سەركردەی دیارى ئۆپۆزیسیۆنى وڵاته‌كه‌ى له فڕۆكه‌خانه‌وه گرت.