له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ''وشه''، د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پسپۆڕی نه‌خۆشی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان، له‌باره‌ی ئه‌و دۆخه‌ی دنیا تێی كه‌وتووه و هاتنی كۆرۆنای نوێ بۆ كوردستان و كرانه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان، چه‌ند هۆشیارییه‌ك ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن منداڵن، چونكه ئه‌م كۆرۆنا نوێیه كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر منداڵانیش هه‌یه.
ئه‌و كۆرۆنا نوێیه‌ی ئێسته له ته‌شه‌نه‌كردندایه زۆر باس ده‌كرێ كه زیاتر تووشی منداڵ ده‌بێ، ئه‌وه راسته؟
ئه‌و كۆرۆنا نوێیه هه‌ر كۆرۆنا كۆنه‌كه‌یه و گۆڕانكاری له جیناتیدا ڕووی داوه، به‌ڵام جیاواز له كۆرۆنای پێشوو تووشی هه‌موو ته‌مه‌نێك ده‌بێت، كۆرۆنای كۆن به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر تووشی منداڵان ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌و كۆرۆنایه‌ی ئێسته گۆرانی جیناتی به‌سه‌ردا هاتووه، ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان ده‌گرێته‌وه له‌ناویشیاندا منداڵان، بۆیه به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، به‌ڵێ تووشی منداڵان ده‌بێت.
تا ئێسته لێكۆڵینه‌وه كراوه كه كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر منداڵ چییه؟
له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كۆرۆنای كۆن له‌به‌رئه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵان نه‌بوو، چونكه ماده‌یه‌ك له‌ناو سیی منداڵاندا هه‌بوو كه نه‌یده‌توانی بیبڕێ، به‌ڵام ئه‌و كۆرۆنا نوێیه خۆی گۆڕیوه و ده‌توانێ خۆی بگونجێنێ له‌گه‌ڵ سیی منداڵان، بۆیه تووشی منداڵان ده‌بێت به‌ڕێژه‌یه‌كی زیاتر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ڤایرۆسه نوێیه تووشی منداڵان ده‌بێ، له هه‌رێمی كوردستان رێژه‌یه‌كی كه‌م منداڵ تووشبوون به به‌راورد به وڵاتانی تر.
چۆن بتوانرێ به‌رگری جه‌سته‌ی منداڵ به‌رانبه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه به‌هێز بكرێ؟
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رگریی منداڵ دژ به‌م ڤایرۆسه خۆگۆڕاوه به‌هێز بكه‌ین، پێویسته چه‌ند خاڵێك پێڕه‌و بكه‌ین له‌وانه:
یه‌كه‌م - پێدانی خۆراكی سروشتی، دووركه‌وتنه‌وه له چه‌وری و شه‌كری زۆر و سوێری و خۆراكه زیانبه‌خشه‌كان.
دووه‌م - پێدانی پشووی ته‌واو به منداڵه‌كه و دیاریكردنی كاتی خه‌و به‌مه‌به‌ستی پێدانی پشوو زۆر گرنگه بۆ منداڵه‌كه و به‌رگریی به‌هێزتر ده‌بێت.
سێیه‌م - وه‌رزشكردن به‌شێوه‌ی رۆژانه بۆ منداڵان زۆر پێویسته، هه‌م له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه هه‌میش له‌ڕووی عه‌قڵییه‌وه.
چواره‌م - پێدانی ڕێژه‌یه‌كی ته‌ندروست له شله‌مه‌نییه‌كان، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی له وشكبوونه‌وه پارێزراو بێت.
پێنجه‌م - نه‌ترساندن و نه‌تۆقاندنی منداڵه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ستانی ده‌روونی نه‌كه‌وێته سه‌ر و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنای نوێی بۆ باس بكه، بۆ ئه‌وه‌ی به هێمنی بڕوانێته ڤایرۆسه‌كه.
شه‌شه‌م - وه‌رگرتنی ڤیتامین و ماده‌ی خۆراكی جا چ له‌ڕێی خۆراكه‌وه بێ یان تیشكی خۆر یانیش له‌ڕێی شرووبه‌وه بێ، ئه‌ویش له ژێر چاودێری پزیشكان داده‌نرێ بۆ منداڵه‌كه.
ڕێنوێنی ئێوه چییه كاتێك ئێسته پرۆسه‌ی خوێندن له كوردستان به‌رده‌وامه و مه‌ترسیی هه‌یه؟
بۆ سه‌لامه‌تی گیانی منداڵان به تایبه‌ت له قوتابخانه حكوومییه‌كان، پێویسته نێوانی قوتابیان دوور بخرێته‌وه و تێكه‌ڵاوییه‌كی زۆر نه‌بێ له نێوان مامۆستایان و قوتابیان یانیش قوتابیان به‌گشتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌ستنی ده‌مامك زۆر گرنگه بۆ ڕێگریكردن له ڤایرۆسه‌كه، بۆیه پێویسته ده‌مامك بۆ منداڵانیش به‌كار بهێنرێت، له‌لایه‌كی تریش شووشتنی ده‌سته‌كان و پاكوخاوێنی منداڵه‌كه زۆر گرنگه. ئه‌و قوتابخانانه‌ی خواردنیان لێ ئاماده ده‌كرێ، پێویسته زۆر گرنگی به ڕێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بده‌ن و مه‌ترسی نه‌هێڵن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه بۆ منداڵان، سه‌ره‌كیترین خاڵ ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر منداڵێك نیشانه‌یه‌كی پێوه دیاربوو، به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چێته قوتابخانه و پشووی پێ بدرێت، به هه‌مانشێوه بۆ ئه‌و منداڵانه‌یش كه به‌ركه‌وته‌ی كه‌سانی تووشبوون، نه‌چنه قوتابخانه و ڤایرۆسه‌كه بڵاو نه‌كه‌نه‌وه.
ئێسته ئه‌ركی دایك و باوكان چییه كه دۆخێكی ناخۆش بۆ منداڵان دروست بووه له‌رووی مه‌ترسی ته‌ندروستی و نه‌مانی حه‌زی خوێندن؟
ئه‌ركی دایكان و باوكان ئێسته ئه‌وه‌یه كه‌شێكی ئارام و دوور له دڵه‌ڕاوكێ بۆ منداڵه‌كانیان فه‌راهه‌م بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پێویسته له‌سه‌ریان به‌گوێره‌ی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان منداڵه‌كانیان بنێرنه قوتابخانه، ئه‌ویش به به‌ستنی ده‌مامك بۆیان و ڕاگرتنی پاكوخاوێنیان و ئامۆژگاریكردنیان به‌وه‌ی نه‌چنه قه‌ره‌باڵغییه‌وه.
ئه‌ی ئه‌ركی مامۆستاكان چییه له قوتابخانه‌دا له‌كاتی تێكه‌ڵبوونی ئه‌و هه‌موو قوتابییانه؟
ئه‌ركی مامۆستاكان ئه‌وه‌یه پێویسته له‌گه‌ڵ لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كان و لیژنه‌ی ته‌ندروستی پێوه‌ندی دروست بكه‌ن و پزیشكی سه‌رپه‌رشتیار هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی روودانی هه‌ر نیشانه‌یه‌ك یان ده‌ركه‌وتنی هه‌ر نیشانه‌یه‌ك له قوتابییه‌كدا، دایك و باوكی منداڵه‌كه ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ هێشتنه‌وه‌ی منداڵه‌كه له ماڵه‌وه، جگه له‌وه مامۆستاكان پێویسته ڕێنوێنی قوتابییه‌كان بكه‌ن له به‌ستنی ده‌مامك و هێشتنه‌وه‌ی پاكوخاوێنییان، فێری ئه‌وه‌یان بكه‌ن كه له كاتی فورسه‌كاندا له یه‌كتر نزیك نه‌بنه‌وه و قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبن.