دیمه‌نێك له خولی كوردستان له كه‌شێكی به‌فراویدا... فۆتۆ: ئاراز بارتێز
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یارییه‌كانی گه‌ڕی نۆیه‌می خولی كوردستان درێژه‌یان ده‌بێت و سێ یاریی تر به‌ڕێوه‌ده‌چن.
یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ سه‌عات 14:30 ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و تێیدا یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌ورۆز یاریی ده‌كات.
له یارییه‌كی تردا یانه‌ی پیشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یاریگه‌ی خۆیدا له فه‌رمانده‌یی، رووبه‌ڕووی یانه‌ی هندرێن ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها له زاخۆ، یاریی لووتكه له نێوان زاخۆ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێردا به‌ڕێوه ده‌چێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یارییه‌كی به‌هێز بێت.
گه‌ڕی نۆیه‌می خولی كوردستان دوێنێ چوارشه‌م به ئه‌نجامدانی چوار یاری ده‌ستی پێكرد، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه سه‌رۆك و سكرتێر و سێ ئه‌ندامی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه.