چیایەك دۆزرایەوە 90%ی زێڕە

:: AM:11:21:09/03/2021 ‌
بە هەزاران ساڵە خەڵك لە نزیك چیایەك نیشتەجێن بێ ئەوەی بزانن چیاكە زێڕە. بەهۆی رووداوێكی سروشتی، دەركەوتووە چیاكە زێڕە و ئەگەر ئەمە بسەلمێنرێت، ئەوا وڵاتەكە لە هەژارترین وڵاتی دنیا بۆ دەوڵەمەندترین وڵات دەگۆڕێت.

 ماوەی رابردوو دوای ئەوەی لافاوێك لە وڵاتێكی كیشوەری ئەفریقا رووی دا، رووی راستەقینەی چیاكەی ئاشكرا كرد، بۆیەش خەڵك لە خۆشیدا نازانن چ بكەن و بە توورەكە خۆڵی چیاكە لەگەڵ خۆیان دەبەنەوە.

چیاكە كەوتووەتە وڵاتی كۆنگۆ و بە هەزاران كەس لە دامێنی چیای LUHHI لە پارێزگای كیووی باشوور دوای روودانی لافاوەكە، هەستیان بە بوونی زێڕ لە چیاكە كرد. هەندێك رۆژنامەنووس رایان گەیاندووە بە شووشتنەوەیەكی ئاسایی خۆڵ و بەردی ئەم چیایە، 60 تا 90% زێڕ بەرهەم دێت.

حكوومەت داوای لە خەڵك كردووە هەرچی زووە لە چیاكە دوور بكەونەوە.


خەڵك خەریكی بردنی بەرد و خۆڵی چیاكەن، حكوومەتی كۆنگۆ بۆ ئەو دۆخەی لەو ناوچەیە هاتووەتە كایەوە، رێوشوێنی توندی گرتووەتەبەر و دەرهێنانی زێڕی قەدەغە كردووە. حكوومەت داوای لە خەڵك كردووە هەرچی زووە لە چیاكە دوور بكەونەوە.

بەگوێرەی سپوتنیك، كۆنگۆ یەكێك لە هەژارترین وڵاتانی دنیایە و خەڵكی ئەو وڵاتە تەنانەت لە تۆڕی ئاوی خواردنەوە و كارەباش بێبەشن. ئەگەر چیاكە بەو رێژەیەی باس دەكرێ زێڕی هەبێ، ئەوا كۆنگۆ دەكاتە یەكێك لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی دنیا.

حكوومەتی ئەو وڵاتە بە تەمایە بۆ ئەو مەبەستە هەنگاوی پێویست بنێت، داهاتەكە لە سندووقێكی تایبەتی كۆ بكاتەوە و لە قازانجی تەواوی خەڵكی وڵات بەكاری بهێنێت.



وشە - سلێمان تاشان