كونسوڵگه‌ی گشتیی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر له یادی 33 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن رێژمی به‌عسی ڕووخاوه‌وه، ده‌ڵێ قوربانییه‌كان له‌بیر ناكه‌ین و به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی به‌كارھێنانی چه‌كی كیمیایی ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ی ئادار، كونسوڵگه‌ی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر له یادی 33 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن رێژمی به‌عسی ڕووخاوه‌وه، له توێتێكدا ڕای گه‌یاند، "له 16ی ئاداری ساڵی 1988 له ھێرشێكی دڕندانه‌دا به چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عس له دژی دانیشتووانی كورد له ھه‌ڵه‌بجه، ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵ و ژن و پیاو كوژران و بریندار بوون."
زیاتر هاتووه، قوربانییه‌كان له‌بیر ناكه‌ین و به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی به‌كارھێنانی چه‌كی كیمیایی ده‌كه‌ین.
كۆمه‌ڵكوژیی كیمیابارانی ھه‌ڵه‌بجه له 16ی ئاداری 1988 ڕوویدا له كۆتایی ڕۆژه‌كانی جه‌نگی ئێران - عێراق، له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی عێراقه‌وه، شاری ھه‌ڵه‌بجه‌ی به گازی كیمیایی كیمیاباران كرد، زیاد له پێنج هه‌زار ھاووڵاتیی كوردی بێتاوانی پێكھاتوو له ژن و منداڵ و گه‌نج شه‌ھید كران و 10 هه‌زاریش بریندار كران، له دوای دوو ده‌یه له كیمابارانی ھه‌ڵه‌بجه، شوێنه‌واری كیمیاباران به‌سه‌ر بریندارانی ھاووڵاتییانی ھه‌ڵه‌بجه‌وه ماوه.