سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق، داوا له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات به‌غدا وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ی ئادار، ڕێبوار هادی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق، له نووسراوێكی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقی ناردووه ڕای گه‌یاندووه، "داوا ده‌كه‌ین پرسی به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تاوتوێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ربه وه‌زاره‌ته‌كان نین، له هه‌موو پرس و ڕێكارێك وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن."
زیاتر هاتووه، "پاڵپشت به ماده‌ی 141ی ده‌ستووری عێراق، یاسای ژماره 59 ی ساڵی 1969ی پارێزگاكان، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره 568 بۆ ساڵی 2013 بڕگه‌ی یه‌كه‌م، بڕیاری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ژماره 11 بۆ ساڵی 1999 و فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره 19، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگایه‌ك له چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ناساندووه".
ڕۆژی شه‌موو 20ی ئادار بڵاو كرایه‌وه، به واژووی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 44 وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م، ساڵی یاسادانانی سێیه‌م خولی چواره‌می په‌رله‌مان كه له 16ی ئاداری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه چوو، په‌رله‌مانی عێراق، حكوومه‌تی پابه‌ند كردووه رێكاره یاساییه‌كانی تایبه‌ت به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ بكات.
یه‌كه‌م جار سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له نووسراوێكی فه‌رمیدا وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ئه‌وكات كرد چاوه‌ڕێی به‌غدا نه‌كات و رێكاره كارگێڕییه‌كانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌ست پێ بكات. پاشان له ڕۆژی 13ی ئاداری ساڵی 2014 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی كابینه‌ی حه‌وته‌می حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، خه‌ونی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانی بۆ بوونه پارێزگا هێنایه دی و به واژوویه‌ك هه‌ڵه‌بجه كرا به چواره‌مین پارێزگای هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ڵه‌بجه به یه‌كێك له شاره گه‌وره و گرنگه‌كانی كوردستانی باشوور ده‌ژمێرێت. هه‌ڵه‌بجه 83 كیلۆمه‌تر له سلێمانییه‌وه دووره و ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌وه.