دوای ئه‌وه‌ی "وشه" ئاشكرای كرد كه كارمه‌ندێكی هاتوچۆی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژه دیار نه‌ماوه. باوكی زانیاری نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێ، به ئۆتۆمبێلێكی جام ڕه‌ش رفێنراوه.
كه‌ریم حمه‌غه‌ریب، باوكی سه‌ڵاح كارمه‌ندی هاتوچۆ له بنكه‌ی هاتوچۆی شاره‌دێ بیاره، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، له خه‌ڵكه‌وه بیستوومه كه كوڕه‌كه‌م پێنج هه‌زار دۆلار "50 وه‌ره‌قه" قه‌رزاره، به‌ڵام هیچكاتێك خۆی باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه.
باوكی ده‌ڵێ، سه‌ڵاح ده‌مانچه‌یه‌كی لابوو پۆلیسه‌كان ته‌له‌فۆنیان بۆ ده‌كرد بیباته‌وه بۆیان، دوای ئه‌وه ئیتر نازانم كوڕه‌كه‌م ماوه یان نا، ئه‌وه حه‌وت ڕۆژه هیچ سۆراغێكی نییه.
سه‌ڵاح خێزانی یه‌كه‌می ته‌لاقداوه سێ منداڵی هه‌یه
" ڕۆژی سێشه‌می ڕابردوو سه‌عات نۆی به‌یانی له‌ماڵه‌وه ڕۆشتووه‌ته ده‌ره‌وه، له شاره‌دێ ته‌وێڵه هاووڵاتییان پێیان گوتم سه‌یاره‌یه‌كی جام ڕه‌ش هاتووه سه‌ریان خستووه له‌گه‌ڵ خۆیان و بردوویانه" باوكی سه‌ڵاح وای گوت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" سه‌ڵاح خێزانی یه‌كه‌می ته‌لاقداوه سێ منداڵی هه‌یه، ئێسته ژنی هێناوه‌ته‌وه یه‌ك منداڵی له‌ویش هه‌یه.
عه‌مید حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، سالاح كه‌ریم كارمه‌ندێكی هاتوچۆیه كه ده‌وامی له شاره‌دێی بیاره بووه، ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژه پێوه‌ندیی به كاره‌كه‌یه‌وه نه‌كردووه و ئێمه به‌نه‌هاتوو دامان ناوه، له‌لایه‌ن كه‌سوكاریه‌وه هیچ ئاگادارییه‌كمان پێ نه‌گه‌یشتووه و ته‌نیا ده‌ڵێن: دیار نییه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ده‌وام نه‌بووه، هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه دوێنی چواری مانگ پێیان گوتراوه ئه‌و كارمه‌نده نه‌ڕۆیشتووه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی، بۆیه ده‌ستبه‌جێ كه‌سوكاریان ئاگادار كرده‌وه كه كوڕه‌كه‌یان ناچێته ده‌وام، ئه‌وانیش گوتوویانه كه نازانن له كوێیه.
مولازم شكار محه‌مه‌د لێپرسراوی بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌دێی بیاره، له‌وباره‌یه‌وه به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ باوكی ئه‌و كارمه‌ندی هاتوچۆیه هاتووه‌ته لای ئێمه و سكاڵای ونبوونی كوڕه‌كه‌ی تۆمار كردووه، ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژه دیار نه‌ماوه.
باوكی سه‌لاح به پۆلیسی بیاره‌ی گوتووه: كوڕه‌كه‌م هیچ كێشه‌یه‌كی ده‌روونیی نییه و خێزانداره، ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه زۆر قه‌رزاری خه‌ڵكه، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌شی داوای ده‌مانچه‌ی دائیره‌ی لێ كردووه‌ته‌وه تا ڕاده‌ستی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام من گومان ده‌كه‌م ده‌مانچه‌كه‌ی فرۆشتبێت.
ئه‌م رووداوانه رووداوی ده‌گمه‌نن له كوردستاندا به‌و هۆیه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كان یه‌كتر ده‌ناسن و كه‌سێك دیار نه‌مێنێ هۆكاره‌كه‌ی ده‌زانرێ، به‌ڵام له رابردوودا حاڵه‌ت تۆمار كراوه كه كه‌سێك باری ده‌روونی نائارام بووه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ